د. مونزر ئەلحوارات: سەردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ ئوردن سەردانێکى سەرکەوتوو دەبێ بۆ داهاتووى هەرێم

نوچەنێت:

چاودێرێکى سیاسیى ئوردنى دەربارەى سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێم بۆ ئوردن دەڵێت، ئەم سەردانەی کەسایەتیی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ لای جەلالەتی پاشای ئوردن، سەردانێکی سەرکەوتوو دەبێت بۆ داهاتووی هەرێم و ئوردن.

د.مونزر ئەلحوارات، ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی ئوردنی بە کوردستان تى ڤى ڕاگەیاند، پەیوەندی نێوان پاشانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرۆکایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی که پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ جەلالەتی پاشا حسێن هەبوو، که ئەم پەیوەندییە تاوەکو ئێستا بەردەوامیدا به هەمان شێوە لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی که کەسایه‌تیەکی گەنجه و هەوڵ دەدات جێگای هەرێمی کوردستان له ئاستی ئابووری و جڤاکی و سیاسی بەرەو پێش بچێت و لەم میانەدا بەردەوامه بۆ دانانی بناخەیەکی پتەو و کرانەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوچەکەدا .

لە بارەى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن د. مونزر ئەلحوارات دەشڵێت، ئوردن له دەوڵەتە یەکەمەکان بوو کونسڵخانەی له هەرێمی کوردستان کردۆتەوە و هاوبەشی شەڕی دژ به داعش بوو، لەگەڵ هاوپەیمانان ڕۆڵێکی لۆجستى هەبووە لەم شەڕانەی دژی تیرۆر لەسەر خاکی عێڕاقدا به گشتی، لەم ماوەیەی دواییدا هەماهەنگیەکی باشی تەندرووستی و ئابووری له نێوانیاندا هەبووە ئەگەرچی سنوورداریش بووە، بۆیه ئەم سەردانه گرینگه بۆ زیاتر پەرەسەندنی ئەم پەیوەندیانه بۆ ئاستیکی بەرزتری ئابووری و سیاسیدا.

پەیوەست بە سەردانى سەرۆکى هەرێم بۆ ئەو ڵاتە، د. مونزى ئەلحوارات ئاماژە بەوەش دەکات، ئوردن و هەرێم هەردوولا دەتوانن هاوکارى یەکتر بن، بۆیه ئەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێکی باشی دەبێت بۆ پێشخستنی ئەو پەیوەندیانه، وێڕای پەرەسەندنی ئەم پەیوەندیانه چ له ئاستی هەمانگی نێوان سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و جەلالەتی ئوردن، لەم میانەدا هەمانگیەکان لەگەڵ عێڕاق به گشتی ولەگەڵ هەرێم پەرەپێبدرێت .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین