ئه‌مریكا عه‌ممار حكیم و ئاراس حه‌بیب سزا ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌ ئێران سزا ده‌دات، له‌نێویان كه‌ناڵى فورات نیوزى عه‌ممار حه‌كیم و ئاسیاى ئاراس حه‌بیب كه‌ریم هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا سزاى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌ ئێران سه‌پاندووه‌ و له‌نێویاندا چه‌ند كه‌ناڵێك سه‌ربه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانن.

ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ناڵى فورات نیوز كه‌ خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ عه‌ممار حه‌كیم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ر سزاكانى ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ و هه‌روه‌ها كه‌ناڵى ئاسیایش كه‌ سه‌ربه‌ ئاراس حه‌بیب كه‌ریمه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاره‌ و سه‌رۆكى پارتى كۆنگره‌ى نیشتمانییه‌.

پێشتریش ئاراس حه‌بیب كه‌ریم كه‌ كوردى فه‌یلییه‌، به‌هۆى بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران خراوه‌ته‌ لیستى سزاكانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا.

حكومه‌تى ئه‌مریكا ناوه‌ ناوه‌ كۆمه‌ڵێك سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانى سه‌ربه‌ ئێران له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى و ناوچه‌كه‌ ده‌سه‌پێنێ.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین