ئەمریکا ٢٣ کۆمپانیای چینی دەخاتە لیستی رەش ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی بازرگانیی چین رەخنە لە هاوتا ئەمریکییەکەی دەگرێت، بەوەی ٢٣ کۆمپانیای چینیی خستووەتە لیستی رەشی ئابوورییه‌وه‌، بە بیانووی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لەلایەن چینەوە.

وەزاره‌تەکە لە بەیاننامەیەکیدا کە یەکشەممە ١١ی تەمموز بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت "دانانی دامەزراوە چینییەکان لە لیستی ڕەشدا، پێشێلکارییەکی مەترسیداری بنەماکانی ئابووری و بازرگانیی نێودەوڵەتییە".

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە، "ئەم ڕێوشوێنەی ئەمریکا، چەوساندنەوەیەکی نابەرپرسانەی کۆمپانیا چینییەکانە".

وەزارەت بازرگانیی چین هەڕەشە دەکات کە "چین رێوشوێنی پێویست وەردەگرێت بۆ بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییە رەواکانی وڵات".

دانانی ئەو کۆمپانیایانە لە لیستی رەشدا لە چوارچێوەی بڕیارێکی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکاندایە کە بڕیاری داوە سزا بسەپێنێت بەسەر ئەو کۆمپانیا و قەوارانەى پەیوەندییان بە سوپای چینەوە هەیە، بەو بیانووەی ئەوانە ئاسانکاری دەکەن بۆ هەناردەی کەلوپەلی سەربازی بۆ چین و ئێران.

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت ئەو کۆمپانیا و قەوارانە سزا دراون بەهۆی "تێوەگلانیان لە چالاکی ئەوتۆ کە دژیەکە لەگەڵ سیاسەتی دەرەکیی و بەرژەوەندییەکانی ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکا".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین