رووسیا: چەکی ئەتۆمی بەکارده‌هێنین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

گالێری گیراسیمۆڤ، سوپاسالاری رووسیا، دەڵێت وڵاتەکەی مافی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی هەیە بۆ بەرگریکردن له‌ خۆی و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی سەربازی.

سیراسیمۆڤ، لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئاساییشی مۆسکۆ گوتى، "بابەتی چەکی ئەتۆمی لە سیاسەتی رووسیادا بۆ بەرگری لەخۆکردنە و یەکێکە لە رەگەزەکانی سەقامگیریی ستراتیجی".

گیراسیمۆڤ وتیشی، "رووسیای فیدراڵ مافی خۆیەتی چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەتۆمی یان هەر هێرشێکی بە چەکی کۆکوژ کە بکرێتە سەر خۆی یان هاوپەیمانەکانی ".

لە درێژەی وتەکانیدا بەرپرسە رووسەکە هەروەها وتی، "لە حاڵەتی ئەوەشدا کە بە چەکی کلاسیکی هێرش بکرێتە سەر رووسیا و مەترسی بۆ سەر قەوارەی دەوڵەتی رووسی دروست بکات، دیسان چەکی ئەتۆمی بەکارده‌هێنین ".

گیراسیمۆڤ ئەوەشی وت کە "لەم رووەوە دیدگای فەرمیی رووسیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٠ بە راشکاوی راگەیەنرا لە بڕگەی بنەماکانی سیاسەتی دەوڵەتی رووسیای فیدراڵ لە بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیدا".

وەکو گیراسیمۆڤ باسیکردووە، "بنەماکانی دەقی باوەڕی سەربازیی رووسیا ئەوەیە کە سیاسەتی ئەتۆمیی رووسیا تەنیا و تەنیا بۆ بەرگرییە".

سوپاسالاری رووسیا دەڵێت، "بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی وەک یەکێک لە پایەکانی سەقامگیریی ستراتیجی دەمینێتەوە".

بە وتەی بەرپرسە رووسەکە، هەلومەرجەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی سنووردارن و زۆر بە وردی رێکخراون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین