ئاڵنگارییەکانى دۆسیەى سووریا لەبەردەم ئیدارەى بایدن
نوچەنێت:
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (27)ی حوزه‌یران ماڵپه‌ڕی (سكای نیوز عه‌ره‌بی) راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه، ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی سووریا كۆده‌بنه‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه گرنگیه‌كی زۆرى هه‌یه، یه‌كه‌م جاره ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌شداری دۆسیه‌ی سووریا ده‌كات، ئه‌وه‌ش چه‌ند رۆژێك دوای كۆبوونه‌وه‌ی بایدن و ڤلادمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا دێت.
ئه‌و خاڵانه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك له‌سه‌ری رێككه‌وتن روون نییه، جگه له راگه‌یاندنی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ پرسی سووریا.
له‌وانه‌یه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌لێك بڕه‌خسێنێت بۆ زانینی رێككه‌وتنی ئه‌و دوو لایه‌نه، به‌تایبه‌ت له (10)ی مانگی ته‌مووزی داهاتوو رێپێدانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانی بۆ سووریا له رێگه‌ی توركیایه‌وه كۆتایی دێت.
سه‌باره‌ت به به‌شداربووانی گۆنگره‌ی رۆما، هه‌ر یه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت و وڵاتانی ناوچه‌كه، كه ئه‌ندامن له كۆمه‌ڵه‌ی پاڵپشتی سووریا به‌شدار ده‌بن، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بلینكن بانگهێشتی تایبه‌تی بۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌رده‌ن و گی‌یر بیدرسۆنی نێرده‌ی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری سووریا ناردووه.
ئێران و سووریا و رووسیا لە کۆبوونەوەکەى رۆما به‌شدارییان پێ ناكرێت.
به‌مه‌ش هه‌موو هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیانی په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی سووریا له‌و كۆنگره‌یه به‌شدار ده‌بن، ته‌نیا حكومه‌تی سووریا و ئێران و رووسیا له‌و كۆبوونه‌وه به‌شدارییان پێ ناكرێت.
چاودێرانی سیاسی دۆخی سووریا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، "كۆبوونه‌وه‌ی رۆما سێ ئاراسته‌ی تایبه‌ت به پرسی سووریا روون ده‌كاته‌وه، سیاسه‌تی ئیداره‌ی بایدن دوای شه‌ش مانگ له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات روون ده‌بێته‌وه، كه هیچ گرنگیدانییەکی ئەوتۆى بە دۆسیه‌ی سووریا نەداوە شایەنى باسکردنێ بێت".
به هه‌مان شێوه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌نگاوی یه‌كه‌می سیاسییه سه‌باره‌ت به پرسی سووریا، به‌ده‌ر له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ستانه كه رووسیا و ئێران و توركیا كۆده‌بوونه‌وه.
هه‌روه‌ها چاودێران پێیانوایه، "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌ندازه‌ی توانای ئه‌مریكا ده‌رده‌خات بۆ كۆنترۆڵكردنی ناكۆییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له پرسی سووریا".
عومه‌ر قه‌جلی لێكۆڵه‌ری تایبه‌ت به بارودۆخی سووریا له لێدوانێكی به ماڵپه‌ڕی (سكای نیوز عه‌ره‌بی) پێشینی دەکات، "واشنتن هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامەڵە لەگەڵ سێ دۆسییه بكات".
قه‌جلی له به‌شێكی تری قسه‌كانی رایگه‌یاند، "ڤیتۆی رووسیا له دژی درێژكردنه‌وه‌ی رێگه‌دان به به‌گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ سووریا، كه له (10)ی مانگی داهاتوو كۆتایی دێت، یه‌كێكه له ئالنگه‌رییه‌كان، له حاڵه‌تێك دا ئه‌گه‌ر رووسیا ره‌تی بكاته‌وه وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بداته‌وه له‌و بواره، ده‌بێت سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی نزیك له ئه‌مریكا خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ قۆناغی داڕوخانی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی رووسیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سووریا".
هه‌روه‌ها گوتیشی، "ئالنگه‌ری دووه‌م له ئه‌گه‌ری پێشبینی شكستهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووریی سووریایه، كه تا ئێستا دیدی واشنتن دیدێکى نێوده‌وڵه‌تی و یاساییه له پرسی سووریا، به‌تایبه‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاری (2254)ی نێوده‌وڵه‌تی، شكستی ئه‌و لیژنه‌یه، یاخود كۆتایی هاتنی بابه‌تیانه‌ى ئەو پرسە، كه ئاماژه‌كان به‌ڵگه‌ن هەمووئەوانە پاڵ به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی وەبنێن، تاوەکو بیر له میكانزمی فشار بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره به ڕژدتر وه‌ربگیرێت".
سه‌باره‌ت به‌ئالنگه‌ری سێیه‌م ئه‌و شاره‌زاییه سیاسییه، رایگه‌یاند، "سه‌ره‌ڕای ئه‌و دوو ئالنگه‌رییه، پێویسته ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دیدی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بوونی سه‌ربازی ئێران له سووریا دیاری بكاته‌وه، كه حكومه‌تی سووریا ره‌تی ده‌كاته‌وه سنوورێكی بۆ دا‌نێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به دۆسیه‌ی كڵاوه‌ی چه‌كی كمیاوی كه تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سووریا خەریکى به‌ده‌ستهێنانییەتى".
سیرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا پێش كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه كه‌وت و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی رابردووی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه رێگه نادات هاوكارییه‌كان له رێگه‌ی رێڕه‌وه‌كانی تر بگوازرێنه‌وه بۆ سووریا، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی ره‌بیعه، كه عێراق به‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مركیاشه.
سه‌باره‌ت به به‌ربه‌سته‌كانییش "هه‌ڵگه‌ڕاوه توه‌ندڕه‌وه‌كان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به رێگر داده‌ندرێن له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بە حكومه‌تی سووریا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌وه‌ش جێی گرنگی پێدانى لیژنه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و ئه‌مریكایه، تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك".
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی بڕیاری (2254) و پاڵپشتی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و داواكردنی سزادانی ئه‌و كه‌سانه دەکەن کە له توندوتیژی له سووریا تێوەگلاون، ئه‌وه جگه له ده‌رچوونی هێزه سه‌ربازییه بیانییه‌كان له‌و وڵاته، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی كرده‌یی له دۆسییه‌ی سووریا نادرێت.
محه‌مه‌د ره‌شوان چاودێرانی سیاسی له لێدوانێكی به ماڵپه‌ڕی (سكای نیوزی عه‌ره‌بی) رایگه‌یاند، "سه‌رچاوه‌ی بوونی ئه‌و كێشانه دابه‌شبوونی هه‌رێمیییه كه ناتواندرێت تێپه‌ڕێندرێت".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتـی، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌مریكا به ته‌واوی بێ هیوا نه‌بووه له هه‌ماهه‌نگی رووسیا له دۆسییه‌ی سووریا، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامێكه بۆ هاوكاری هه‌ردوو وڵات له دۆسه‌كانی تری نێوده‌وڵه‌تی".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment