پوتین: ئەمریکا و بەریتانی ته‌نگه‌تاومان دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین دەڵێت، بەریتانیا و ئەمریکا له‌رووى سەربازییه‌وه‌ ته‌نگه‌تاومان ده‌كه‌ن، ئەویش دوای ئەوەی کەشتیگەلی بەریتانی نزیک بە نیوە دوورگەی کریمیا ئۆپراسیۆنیان کرد، ئەو دوورگەیەی بەشێک بوو لە ئۆکرانیا و رووسیا دەستی بەسەردا گرت.

پوتین بە دووری زانی بەم هۆیەوە مەترسیی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانیی سێهەم لە ئارادا بێت، بەڵام پێیوایە بەشێکە لە هەوڵەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی لە ئۆکرانیا یان نزیک به‌ ئۆکرانیا.

پوتین وایدەبینێت فڕینی فڕۆکەی سیخوڕیی ئەمریکیش بەسەر ناوچەکەدا بەشێکی دیکەی هەوڵەکانی بەریتانیا و ئەمریکایە بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی لە نزیک ئۆکرانیا.

جۆناسان بەیڵ، پەیامنێری بی بی سی، کە لەسەر ئەو کەشتییە بوو کە پوتین ئاماژەی پێکردووە، وتوویەتی کە فڕۆکە جەنگییە رووسییەکان هەڕەشەیان لەو کەشتییە بەریتانییە کردووە کە تەقەیان لێدەکەن ئەگەر لە ئۆپراسیۆن بەردەوام بن.
لای خۆیەوە وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتوویەتی ئۆپراسیۆنی کەشتیگەلی بەریتانی لە هەرێمی ئاویی ئۆکرانیادا کۆکە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتیدا و کردەی جاڕسكردن نییه‌.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین