لە ماوەی  مانگێكدا ٢٩ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر دەکرێن ئێران

نوچه‌نێت

لەماوەی یەک مانگی رابردوودا (حوزەیران)، لاینکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران و هەروەها بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

رۆژی شەممە سێی تەمووزی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ" بڵاوی کردەوە، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد، لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە رێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ٢٦ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کەسێکیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای ورمێ دەستەبەسەر کراون کە ١٣ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەرکرانی ١١ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، چوار هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەکیش لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی تۆمار کراوە.

هەروەها لە مانگی رابردوودا دوو چالاکی ژن و خوێندکارێکیش دەستبەسەر کراون. دوو کەسیش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەیان دەستبەسەر کراون. پێشتریش راگەیێندرابوو، لە مانگی (نیسانی ٢٠٢١)دا، ٢٨ هاووڵاتیی کورد هەر بەو تۆمەتانە ئاماژەیان پێکرا، دەستبەسەر کراون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین