بۆ جارى چواره‌م ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حوسێن باقرى سوپاسالارى ئێران راگه‌یاند، به‌ سه‌رپه‌رشتى سوپاى پاسدارانى ئێران ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ دژى گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلوول لێدوانه‌كه‌ى باقرى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ، "هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌شتى و به‌رپرسیارێتى سوپاى پاسداران ئه‌و گرووپانه‌ له‌ناو ده‌به‌ن و ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ بۆردومانكردنى باره‌گاى ئه‌و گرووپه‌ كوردییانه‌".
داوایش له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ بكه‌ن. ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، باقرى گوتوویه‌تى، "ئه‌و گرووپانه‌ دژ به‌ ئێران له‌ هه‌رێمى كوردستان چالاكن به‌ هۆى چاوپۆشى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم لێیان و لاوازى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق كه‌ به‌هۆى بوونى سه‌ربازى ئه‌مریكاوه‌یه‌".
له‌ نۆى ئه‌م مانگه‌، ئێران سێ رۆژ به‌ دواى یه‌كتر بۆردومانى چه‌ند پێگه‌یه‌كى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى له‌ ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى و سیده‌كان كرد، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.
له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا، ئه‌مه‌ چواره‌م هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رپرسانى ئێران ده‌بێت له‌ بوونى هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، پێشتر هه‌ر یه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د پاكپوور به‌رپرسى هێزى وشكانى سوپاى پاسداران  و به‌رپرسى باره‌گاى حه‌مزه‌ له‌ سوپاى پاسداران و عه‌لى شه‌مخانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئێران هه‌ڕه‌شی به‌ كارهێنانى هێزیان له‌ حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین