500 ملیۆن دۆلار بۆ ئابووری سەوز تەرخاندەکرێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

وڵاتە نیمچە پێشکەوتووەکان و هەژارەکان ، بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار هاوکاری دەکرێن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی  گرفتەکانی گۆرانی کەش و هەوا.

ئەنجوومەنی سندوقی سەوز بۆ گۆرانی کەش وهەوا کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، بڕی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ بەرنامە و پرۆژەکانی پاراستنی ژینگە تەرخانکرد. ئامانج لەو بڕیارەی ئەنجوومەن، هاوکاریکردنی وڵاتە هەژارو تازە پیشکەوتووەکانە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کەش هەوا و پاراستنی ژینگە.

سندوقی ژینگەی سەوز کە لە 2010 دامەزراوە، بارەگای سەرەکییەی لە کۆریای باشوورە، کاری سەرەکی ئەم ناوەندە، کۆکردنەوەی داهاتە لە وڵاتە پیشکەوتوو و پیشەسازیەکان و بەخشینیەتی بە پرۆژەکانی پاراستنی ژینگەی زەوی و ئەو کیشانەی بەهۆی گۆرانی کەش وهەواوە ڕووبەڕووی وڵاتە هەژارەکان دەبێتەوە.

ئاماجی ئەنجوومەنی سنوقی سەوز، پەرەپێدانی ئابووری سەوز و گەیشتنە بە سیاسەتی سفر کاربۆنی تا کۆتاییەکانی 2030، بە گوێرە یاسا و رێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین