ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: ئەفگانستان دەبێت بە سعوودیەی دووەم ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای رووداوەکانی ئەفگانستان و دووبارە گرتنەوەی کابول لە لایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە، دەزگای نوچە ڕاپۆرتێکی نیورک تایمز لە 2010 بڵاو دەکاتەوە و ناوەرۆکی راپۆرتەکە و گرنگی پێگە و جوگرافیای ئەفگانستان لە کانزا گرانبەهاکان دەخاتەڕوو

پێگەی نیوروک تایمز لە ساڵی 2010ــدا، ڕاپۆرتێکی دەربارەی گرنگی ئەفگانستانی لە خاوەنداریەتی کانزای لیسیۆم بڵاو کردەوە و بە “سعوودیەی دووەم”ــی لە بەرهەمهێنانی کانزای لیسیۆمی  لە داهاتوودا ناوزەندی کرد.

کانزای لیسیۆم ، مادەیەکی سەرەکی و بنەرەتییە لە پێکهاتەی دروستکردنی پاتری کارەبای بۆ کارکردنی ئوتومبیلی کارەبای. بە گوێرەی راپۆرتێکی مەیدانی پەنتاگۆن، ئەفگانستان خاوەن یەک ترلیۆن دۆلاری کانزای خاوە بێ ئەوەی کاری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی بۆ کرابێت.

لە راپۆرتەکەی نیورک تایمزدا هاتووە، یەدەگی کانزای بەهادار لە ئەفگانستان زۆر زیاترە لەو پێشبینیانەی لە ڕاپۆرتە ناودەوڵەتیەکاندا هاتووە، بە جۆرێک کارکردن و وەبەرهێنان لەو کانزایەدا، دەبێتە هۆی گۆرینی ئابووری ئەفگانستان لە داهاتوودا.

 نیورک تایمز: جەنگە دوانەهاتووەکانی ئەفگانستان، هۆکارەکەی بوونی ئەو کانزاییە گران بەهایانەیە لە ناوچەکدا

شارەزایانی بواری کانزا و ئابووریناسان، خاوەنداریەتی ئەفگانستان بە ئاسن و مس و کوبالت و زێر و لیسیۆم، لە داهاتوودا پێگەو ناوی ئەفگانستان دەباتە نێو بازاری کێبرکییە ئەو کانزایانە لە پیشەسازی وزەدا. ئەم پێشبینیەی شارەزایان لە ڕاپۆرتێکی پەنتاگۆن لە 2010ــدا دووپاتکرایەوە. 

جوگرافیای ئەفگانستان لە سەرجەم ناوجەکانی خاوەن یەدەگێکی زۆری کانزای لسییۆمە، بەڵام ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئەو وڵاتە دەوڵەمەندترین ناوچەن بەو کانزایە کە هاوسنوورە لە گەڵ وڵاتی پاکستان، ئەو ناوچانە زۆترین ڕووبەروونەوەی هیزەکانی تالیبانی لێ ئەنجامدراوە.

کێشەی سەرەکی ئەفگانستان ، نەبوونی یاساییەکی تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئەو کانزایە، ترسی ئەمریکا کۆنترۆڵکردنی کانزای لیسیۆمە لە لایەن رووسیا و چینەوە، بە تایبەت  کە لیسیۆم مادەیەکی سەرەکییە لە دروستکردنی پاتری کارەبایی و بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە، کە لە ئێستادا بە سیاسەتی بایدن ناسراوە بۆ گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی.

 توخمی لیسیۆم بە مادەیەکی سەرەکی لە دروستکردن وبەکاربردنی پاتریە بەکارهێنراوەکانی ئوتومبێلی کارەبایی دادەنرێت، هەروەها وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی لە بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە بەکاردەهێنرێت، بەڵام بەرهەمهێنانی ئەو توخمە لە ئەمریکا لە قۆناغەکانی سەرەتاییدایەوە، بڕیاردەرانی حکوومەتی واشنتۆنی لە نەبوونی ئەو مادە گرنگە هەراسان کردووە.

پێرەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی لە لایان وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا زیان لە کۆمپانیا و پاڵاوگەکانی یەکێتی ئەورووپا دەدات، بە تایبەت لە هەڵکشانی بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی کارەبایی، بەڵام لەبەرامبەردا، وڵاتی چین سودمەدنی یەکەم دەبێت، چونکە لە داهاتوودا ٪60ــی کۆی ماددە بەکارهاتووەکان لە پیشەسازی ئوتومبێلی کارەبایی جیهانی، لە لایان وڵاتی چینەوە کۆنترۆلدەکرێن.

وڵاتی چین لە بەرهەمهێنانی ماددەکانی لیسیۆم و نیکل وکۆبالت و ئۆکسیدی مەنگەنیز، توانیویەتی کاریگەریەکی فرەڕەهەند لەسەر نرخی پاتریەکانی ئوتومبێلە کارەباییەکان دروست بکات، ئەمەیش بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی ئەو جۆرە توخمانە لە 5 مانگی یەکەمی 2021ــدا..

خواستی زیادبووی سەر بەرهەمهێنانی ئوتومبێلە کارەیابییەکان بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی ماددەکانی پێکهاتەی پاترییەکانی ئوتومبێلی کارەبایی، هەروەها کردنەوەی کارگەی دروستکردنی ئوتومبێلی کارەبایی لە هەریەکە لە وڵاتانی پۆلەندا و مەجەر و ئەڵمانیا،  قازانجێکی زێدەتر دەدات بە کۆمپانییە چینییەکان لە داهاتوودا.

ئاستی هەناردەکردنی توخمەکانی پێکهاتەی پاتری ئوتومبێلی کارەبایی وڵاتی چین بۆ پۆلەندا بە ڕێژەی ٪44 زیادیکردووە، و پێشبینی دەکرێت وڵاتی چین ٪60ــی بازاری توخمەکانی بەکارهاتوو لە پیشەسازی بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی کارەبایی لە جیهاندا کۆنترۆل بکات.

بڵاوکردنەوەی ئەو راپۆرتەی 10 ساڵ پیش ئێستا لە لایان دەزگای نوچەوە، گرنگی پێگە و جوگرافیای ئەفگانستان و لە هاوسەنگکردن و گۆڕینی هاوکێشە سیاسیەکان دەخاتە روو، بە تایبەت دوای کەوتنی حکوومەتی ئەو وڵاتە و داگیرکردنەوەی لە لایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین