خواست لەسەر گازی سروشتی بەرزدەبێتەوە ئابووری جیهان
ئاژانسی وزەی نێودەولەتی پێشبینیەکانی خواستی جیهانی بۆ گازی سروشتی دەخاتەڕوو، ڕایدەگەنێت، نیوەی خواستی جیهان بۆ گازی سروشتی لە وڵاتە ئاسیاییەکان دەبێت تا ساڵی 2024، خواست بۆ گاز بۆ 4300 ملیار پێ سێجا بەرزدەبێتەوە

نوچەنێت

دوای بووژانەوەی رێژەیی خواستی بازارەکانی جیهان بۆ گازی سروستی، پێشبینی دەکرێت تا کۆتاییەکانی 2021 و ساڵی داهاتوو خواستی بەکاربردنی گازی سروشتی لە هەڵکشانی بەردەوامدابێت.

بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی ئاژانسی وزەی نێودەولەتی، خواستی جیهانی بۆ گازی سروشتی بە رێژەی ٪3.6 تا ساڵی داهاتوو بەرزدەبیتەوە، دوای ئەوەی بڕی خواست بە رێژەی ٪1.9 و نزیک 75 ملیار مەتر سێجا لە 2020 دابەزی.بەڵام دوای ئەو ماوەیە  گەشەی خواستی جیهان بۆ گازی سروشتی لە سێ ساڵی داهاتوودا بە شێوەیەکی هێواش و ڕێژەی گەشە دەکات و لە ڕێژەی هەڵکشانی ٪1.7ـــدا دەمێنیتەوە.

خواستی بازارەکان بۆ گازی سروشتی

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، خواستی وڵاتانی جیهان بۆ وزەی سەوز (وزەی جێگرەوە) تا نیوەی ئەم سەددەیە،  فاکتەرێکی سەرەکییە لە هێواشی خواستی بازارەکانی جیهانی بۆ بەکاربردنی گازی سروشتی.  گەرمبوونی گۆی زەوی بە بڕی 1.5 پلە ی سەدی، بووە هۆی واژووکردنی ڕێککەوتنامەی پاریس بۆ کەش و هەوا ، لە پێناو کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزەی کاربۆنی و لە لایان 190 وڵاتی جیهانەوە و بەشێکی زۆریان هەوڵدەدەن، سیاسەتی گەیشتن بە سفر کاربۆنی تا 2050 پێرەو دەکەن.

سەبارەت بە  وڵاتە بەکاربەرەکانی گازی سروشتی، ئاژانسی وزەی نێودەولەتی بڵاویکردۆتەوە، نیوەی خواستی جیهانی بۆ گازی سروشتی تا ساڵی 2024 لە ناوچەکانی ئاسیا و زەریای هیندی دەبێت و پێشبینی دەکرێت خواستی ئەو ناوچانە لەو ماوەیەدا بگات بە 1024 ملیار پێ سێجا، واتە بەرزبوونەوەی ئاستی خواست بەریژەی ٪20ــی خواست پێش سەردەمی کۆرۆنا. ئەمە لە کاتێکدایە کە خواستی بەکاربردنی وڵاتی چین  بەرێژەی ٪37 بەرزدەبیتەوە و بازارەکانی چین پێویستیان بە 421 ملیار پێ سێجای گازی سروشتی دەبێت.

هەرچی تایبەتە بە خواستی بازارەکانی ئەورووپا،ئاژانسی  وزەی نێودەولەتی پێشبینی دەکات، خواستی وڵاتانی ئەورووپا بەراورد بە ساڵی 2019 بۆ 2024،  لە 357 ملیار پێ سیجا بۆ تەنیا 530 ملیار پێ سێجا بەرزبێتەوە.

بەگشتی ئاژانسی وزەی جیهانی پێشبینی دەکات تا ساڵی 2024 خواستی بازارەکانی جیهان بۆ گازی سروشتی 4300 ملیار پێ سێجا بێت، بە راورد بە پیش سەردەمی کۆرۆنا،خواستی گازی سروشتی بە رێژەی ٪7 لە بازارەکان لەسەرتاسەری جیهان گەشە بکات.

خستنەرووی گازی سروشتی لە بازارەکاندا

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، ئاستی خستنەرووی گازی سروشتی بە هۆی زیادبوونی خواستەوە زیاد بکات، ئەمەیش لە رێگای کارکردنەوەی ئەو پرۆژانەیە کە پیش سەردەمی کۆرۆنا بڕیاریان لەبارەیەوە درابوو، بەڵام ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە سیاسەتی وڵاتان بۆ بەرهەمهێنانی گازی سەوز و وزەی جێگرەوە کاردەکاتە سەر ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی کاربۆن و پرۆژەکانی ئەو بوارە.

هەروەها بڵاویکردۆتەوە، کە بەرهەمهێنانی گازی سروستی ئەمریکا هاوکارێکی باشی بازارەکان دەبێت بۆ پڕکردنەوەی خواستە زیادبووەکان.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین