ئەنجوومەنی وزەی جیهانی: گازی سروشتی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێرێت لە گۆرانی پیشەسازی وزە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وزەی جیهانی ، ئەنگێلا ویلکنسون لە بارەی داهاتووی پیشەسازی وزە وتی" گازی سروشتی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕیت لە گۆڕانی پیشەسازی وزە لە داهاتوودا، ئەمەیش پێگەی وزەی جێگرەوە بەهێزتر دەکات و ژینگە زیاتر دەپارێزرێت، جگە لەوەی ئاسایشی دابینکردنی کارەبا لە جیهاندا سەقامگیر تر دەکات".

لەژێر ناونیشانی “ وزەی مرۆڤی” لە کۆربەندی 54ـــیەمینی وڵاتانی هەناردەکاری گاز GECF، ئەنگێلا ویلکنسون، وتارێکی پێشکەش کردوو، و دووپاتیکردەوە، وزەی جێگرەوە پێویستی بە سەرچاوەی وزەی ترە بۆ ئەوەی سەرجەم دانیشتوانی گۆی زەوەی بتوانن سوود لە وزەی دۆستی ژینگە وەربگرن.

هەروەها وتی" پەتای کۆرۆنا بۆی سەلماندین کە پرسی وزە گەورەترە لە پرسی وزەی جێگرەوە و دەکرێت ببێتە هۆکاری دروستبوونی شۆکێكی چاوەڕوانەکراو، بە تایبەت بۆ ئەوانەی دەرفەتیان بۆ دەرخسێت و ئەوانەی بێ بەش دەبن لەو دەرفەتە".

ئەم وتانەی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وزەی جیهانی لە کاتێکدایە لە مانگی ئاداری 2021ــدا، ئاژانسی وزەی جیهانی لە راپۆرتێکیدا ئاڵنگاری و بەربەستەکانی بەردەم ئابووری جیهانی بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لە ئەنجامی ئەو فشارە بەردەوامانەی وڵاتان بۆ پەیڕەو کردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی دەگرنە بەر، هێشتا جیهان لە چوارچێوەی هێلی مەترسیداری لێکەوتەکانی کۆرۆنادایە و پێشبینییەکان سەقامگیر نین بۆ داهاتووی پیشەسازی وزە.

لای خۆیشەوە ئەمینداری گشتی کۆربەندی هەناردەکارانی گاز، یوری سنتیورین وتی" ئێمە لەگەڵ گۆرانکاریین لە پیشەسازی وزە، بەڵام پێوسیتە ئەو گۆڕانکاریە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بێت، ئەگەر نا بە پێڕەوکردنی سیاسەتی جودا لە بواری وزەدا، زیانێکی زۆر لە ژینگەو مرۆڤایەتی دەدەین".

یوری سنتیورین پێ ی وایە، کە گازی سروشتی فاکتەرێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی، بەڵام تا سالی 2050، وزەی کاربۆنی ڕێژەی ٪71ــی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبای لە جیهاندا پێک دەهێنێت و ئاستی بەکاربردنی گازی سروشتی لە بەرهەمهێنانی کارەبا لە 23% بۆ 28% بەرز دەبێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین