رووسیا: بە دووری نازانین ئەمریکا لە چارەسەری کێشەی ئۆکرانیا بەشداربێت
نوچهنێت
سێرگی ریابکۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ جۆرناڵی (ژیانی نێودەوڵەتی) زمانحاڵی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی رۆڵی بەشداریی ئەمریکاش لە بابەتەکەدا دەڵێت، "ئەمەش دەکەوێتە سەر ئەوەی ئایا ئەمریکییەکان تا چەند دەتوانن پەیڕەوێکی نوێ دابنێن بۆ ئەو مەسەلەیە کە گشتگیرتر و بابەتی تر و هێمنانەتر و رەسەنتر و پشتبەستووتر دەبێت بە بەرپرسیارێتی لەبارەی هەموو ئەوەی روودەدهن لە دونباس و ئۆکرانیا بە گشتی".
ریابکۆڤ دەڵێت، "وڵاتەکەی خوازیارە دامەزراوەی دەوڵەتی قووڵ لە ئەمریکا لە گرنگیی کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان ڤلادیمیر پوتین و جۆ بایدن کەم نەکەنەوە و دیسانەوە پێداچوونەوە نەکەنەوە بەو رێککەوتنەی لەنێوان هەردوو سەرۆک هەبوو لە کۆبوونەوەکەی جنێڤ".
ریابکۆڤ دەڵێ، "دەستکەوتی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو سەرۆک زیاتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا، بە سەرنجدان لەو جیاوازییە قووڵەی کەوتبووە نێوان هەردوو وڵات".
سهبارهت به وادهى دهستپێكردنى گفتوگۆكانیش لهگهڵ ئهمریكا جێگرى وهزیرى دهرهوهى رووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت "جارێ روون نییە، پێشبینی دەکەین پێش کۆتایی مانگی تەمووز دیدارمان هەبێت، خولی یەکەمی گفتوگۆکانیش بۆ دیاریکردنی بنەماکانی گفتوگۆی نێوان هەردوولا دەبێت. ئەمەش لەسەر ئاستی وەزارەتەکان و دەستەکان و بەڕیوەبەرایەتیەکان دەبێت".
لە درێژهى وتەکانیدا هەروەها دەڵێت "رێککەوتنێکمان هەیە کە لە دیداری هەردوو سەرۆک ڤلادیمیر پوتین و جۆ بایدن لە جنێڤ تاوتوێ کراوە، تێیدا باس لەوە کراوە کە گفتوگۆیەکی چالاک و چر و تەواو ئەنجامبدەین".
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت مۆسکۆ پێیوایە بەدەر لە دانیشتنە گشتییەکان، دەبێت شاندەکان لیژنەی پێکهاتوو لە کەسانی پسپۆڕ رابسپێرن بۆ شیکردنەوەی بابەتییانەی هەر شتێک کە بە بۆچوونی هەردوولا کێشە و لەمپەرن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment