ئه‌یاد كاكه‌یى: سکاڵایەکی زۆرمان لەسەر پارێزەران پێگەیشتووە
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "نوچەنێت" کەوتووە، هاووڵاتییەکی زۆر سکاڵایان لەسەر پارێزەران هەیە، هەندێک دەڵێن پارێزەران پارەی زیاد لە پێویست وەردەگرن، هەندێکی تر دەڵێن کەیسەکانمان لە دادگا دوا دەخرێن.
ئەیاد کاکەیی سەرۆکی لقى هه‌ولێرى سەندیکای پارێزەرانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ نوچه‌نێت دوا و له‌سه‌ره‌تاى قسه‌كانى گوتى، "هەموو چینێك نەک بە تەنیا پارێزەران رەنگە گرژیى هەبێ لەنێوانیان، بەڵام ئێمە داوا دەکەین خەڵک بزانێ چ یاسایەک هەیە بۆ پارێزەران، ئێمە هەموو مامەڵەیەکمان لەگەڵ پارێزەر بەپێی یاسای پارێزەرایەتییە، بۆیە ئەگەر خەڵک ئاشنایەتی هەبێ لەسەر ئەو یاسایە، یاسای پارێزەرایەتی ژمارە (١٧) ساڵێ ١٩٩٩ هەموارکراو، ئه‌وا كێشه‌ى كه‌متر ده‌بێت".
وه‌ك خه‌ڵك باسى ده‌كه‌ن، به‌شێكى زۆری كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌یه كه له‌برى داوایه‌ك وه‌ری ده‌گرێت، ئه‌یاد كاكه‌یى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یش دووپاتى ده‌كاته‌وه كه به‌گوێره‌ى یاسا مه‌سه‌له‌ى پاره رێكخراوه، ئه‌یاد كاكه‌یى گوتى، "ئەوە لەو یاسایە دیارى كراوه، کە هیچ پارێزەرێک ناتوانێ زیاتر وەربگرێت بە تایبەت لە سکاڵاکان، بەڵام مامەڵەکردن رەنگە ئێستا بووبێتە نەریت نرخەکان جیاوازە وەکو مامەڵە، بەڵام وەکو داواش وەکو یاسا دیاری کردووە هەر پارێزەرێک بۆ نموونە لە داواکانی مەدەنی بۆمان نییە لە ٢٠٪ هیچ موڵكێک شتێکی تری دیاریکراو داوا بکرێت. هەر پارێزەرەکیش زیاتری داواکرد بوو، لەو کاتەدا هاووڵاتییه‌كه دەتوانێ لە سەندیکای پارێزەران سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار بكات".
سكاڵا له‌سه‌ر پارێزه‌ر له سه‌ندیكا چۆن تۆمار ده‌كرێت و رێكارییه‌كانى چین و چۆن سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌یاد كاكه‌یى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه گوتى، "سەبارەت بەو کەسە بۆ لقەکان دەینێرێ ئەگەر ئەو پارێزەرە سەر بە لقی هەولێر بێت، بۆ لقی هەولێر دەنێردرێت. ئێمە لیژنەی سکاڵامان هەیە دەینێرین بۆ لیژنەی سکاڵا و وتەی ئەو کەسە وەردەگرین و هەروەها ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بەو پارێزەرە دەدەین، کە بێتە بەشی لیژنەی سکاڵاکان"هه‌ر له‌سه‌ر سكاڵاكان سه‌رۆكى لقى هه‌ولێر سه‌ندیكاى پارێزه‌ران دووپاتى كرده‌وه، لێپرسینه‌وه‌كه وه‌ك دادگا وایە، "ئەو لیژنەیه مافەکانی هاووڵاتی دەگەڕێنێتەوە ئەگەر مافخوراو بێت".
سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران:
زۆرجار پارێزه‌رانیش سته‌میان لێ ده‌كرێت
ئه‌یاد كاكه‌یى باسى له‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ر سكاڵاكار مافخوار نه‌بوو، ئه‌وا داوه‌كه‌ى ره‌ت ده‌كرێته‌وه، ئه‌یاد كاكه‌یى گوتى، "ئەگەر مافیشی نەخورا بێت ئەوە بە پێی یاسا داواکە لای ئێمە رەتدەکرێتەوە، ئەگەر ئەو کەسە بەڕاستی ستەمی لێکرابێت دەینێرین بۆ سەندیکای پارێزەران، لەوێ لیژنەی بەرجەستەمان هه‌یه ، لیژنەی بەرجەستە کاری ئەوەیە کە ئەو پارێزەرە پارەکە بگەڕێنێتەوه".
چەند جۆرێك لە سزا بەسەر پارێزەران دەچەسپێت، زۆرجار پارێزەر دووچاری سزایەکی قووڕس دەبێتەوە، کە رەنگە لەکار دوور بخرێتەوە، ئەیاد کاکەیی گوتی، "هەندێ جار کار گەیشتبێتە ئەو رادەیە کە ئەو پارێزەرە شتێکی ناڕاستی کرد بێت، پێچەوانەی یاسای پارێزەرایەتی نوێ. ئەوە دووچاری سزاکانی یاسای پارێزەرایەتی دەبێتەوە، کە هەندێ جار سزاکانمان قووڕسە دەگاتە رادەی راگرتنی پارێزەر بۆ ماوەی شەش مانگ، هەندێ جار ساڵێک هەندێک جار دوو ساڵ، هەندێ جار سڕکردنی پارێزەر، پارێزەرمان هه‌یه سڕکراوە لەسەر کارکردن سزاکان جیاوازن و قووڕسن کە بەسەر پارێزەران دەچەسپێ لە کاتێک کە بەپێچەوانەی یاسای پارێزەرایەتی کار بکات".
شێوازی کارکردنی پارێزەران لە رێگه‌ی گرێبەستەوەیە کە لەنێوان پارێزەر و هاووڵاتی ئەو گرێبەستە دەبەسترێ بڕی پارەکەش دیاری دەکرێت سەرۆکی لقى هه‌ولێرى سەندیکای پارێزەران دەڵێت، "دەبێ ئەو هاووڵاتیە رۆشنبیرییەکی یاسای هەبێت، بزانێ ئەو گرێبەستەی کە دەیکات ئایا زەرەمەند دەبێت یان نا، یاخود ئەو پارێزەرە بەشێوەیەکی یاسای گرێبەستەکی بۆ دەکات یان نا".
ئه‌یاد كاكه‌یى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد له شه‌ش مانگى رابردوودا، ژماره‌یه‌كى زۆر سكاڵا له‌سه‌ر پارێزه‌ران له سه‌ندیكاى پارێزه‌ران تۆمار كراوه، ئه‌یاد كاكه‌یى گوتى، "بێگومان سکاڵایەکی زۆر تۆمار کراوە، بەڵام ئەویش دەگەڕێتەوە سەر ئاستی رۆشنبیری خەڵک کە هەندێ جار خەڵکەکە وا تێگەیشتووە مادام ئەو پارێزەرە ئەو برە پارەیەی وەرگرتووە دەبێت ئەو سکاڵایە لە بەرژەوەندی ئەو بێت. پارێزەر لێزانین و ماندووبونی خۆی بۆ بریکارەکەی دەکات، هەموو توانایەکی خۆی بەکاردەهێنێ بۆ داواکە، بەڵام ئەوە دادوەرە بڕیارەکە دەدات، ئەوە بەڵگەکانی ئەو بریکاره‌كه کە لە ئاستی پێویست نییە بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی ئەو بێت".
ئه‌یاد كاكه‌یى پێیوایه له‌و سكاڵایانه هه‌ندێك جار سته‌م له پارێزه‌ره‌كان ده‌كرێت، وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌ڵێ، "پارێزەر هەبووە دواى سێ ساڵ لە دادبینی و بەدواداچوون، دادگای تەمییز ودادگای بەرایی، بریكاره‌كه دەگەڕێتەوە دەڵێ ئەو پارێزەرە هیچی بۆ ئێمە نەکردووە کەچی لە لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت كە بەڵگەکان لە ئاستی پێویست نەبووە نەک پارێزەرەکە کەمتەرخەم بێت ئەوەش هەیە بەراستی کە زۆرجار پارێزەرانیش لە لایان خەڵکەوە ستەمیان لێ دەکرێت، ئێمەش زۆر جار گلەییمان لە هاووڵاتی هەیە بەرانبەر بە کارەکەی خۆمان" .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment