سەرۆك نێچیرڤان بارزانی؛ ئەو كارەكتەرەی دیدگا و نەخشەی هەیە وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێڕانی: سنوور یاسین

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە کەسەیەتیەکی میانڕەو، نێوەندگیر ناسراوە لە ناوچەکەدا سەرەڕای قەیرانی جۆراوجۆر و پەیوەندییە سیاسییە ناسەقامگیرەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و لە دەرەوەش، هەمیشە بەشدارێکی کاراو جێگیری لە دانووستاندنەکاندا ڕۆڵی هەبووە.

لە ململانێی ناوخۆیی عێراق،  بە هەوڵی کارای خۆی هەردەم هەوڵی بۆ یەکڕیزی کورد و دیپلۆماسی لە ناوچەکەدا داوە، هەردەم ناوبژیوانی ستراتیژی و هەماهەنگی تایبەتی هەڵبژاردووە بۆ بەردەوامی دان بە دیالۆگ و کەمکردنەوەی گرژییەکان  لە بڕی بە دەست هێنانی سەرنجی لایەنەکان و زیاد کردنی ناسەمگیری و ئاڵەنگارییەکان.

لە نێوان بەربەستی دامەزراوەیی و فشاری ناوچەیی

سەرەڕای ئاڵنگارییە دەستوورییەکانی عێراق، بەتایبەت دوای هەڵبژاردنەکانی (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە چەندین  دەستپێشخەرییدا کردووە بە ئامانجی پەرەپێدانی دیالۆگ لە نێوان کوتلە دابەشکراوەکاندا. گەشتەکەی بۆ نەجەف لەگەڵ موقتەدا سەدر و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان ، بە هەوڵێکی گرنگ لەلایەن بەرپرسانی بەغداوە هەڵسەنگێندرا بەوەی کە بۆ پاراستنی بەردەوامی دامەزراوەکان و بنەمای سیاسیی هەماهەنگ کاری کردووە، بە گوێرەی سەرچاوەکان کۆبوونەوەکە بەرهەمدار بووەو پاڵنەرێکە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان و باشتر کردنیان. هەر ئەوەش دواتر ڕۆڵی هەبووە لە دامەزراندنی کابینەی فیدراڵی لە کۆتایی (2022).

دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس  لە ئاداری (2023) بڕیارێکی دا کە کاریگەری زۆری لەسەر داهاتی هەرێمی کوردستان هەبوو. بڕیارەکە بریتی بوو لەوەی کە تورکیا دەبێت نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار قەرەبوو بکاتەوە لە بەرامبەر بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی هێڵی بۆڕی عێراق و تورکیا کە بریتی بوو لە ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی رێگەپێنەدراو لە هەرێمی کوردستانەوە. ئەمەش تەحەدایەکی نوێ بوو کە  بووە هۆی ڕا گرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، ئەمە بووە هۆکاری ڕاستەوخۆی قەیرانی ئابووری تێکچوونی بارو دۆخ لەگەڵ ئەوەشدا بارزانی بەردەوام بوو لە هەوڵی پەیوەندیکردن لەگەڵ بەغدا. ئەگەرچی تا ئێستاش تورکیا نەوتی لە ڕێگەی بۆری کەرکوک – جەیهانەوە دەستپێنەکردوەتەوە، بەڵام هێشتا گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامەو هەوڵی جدی لە ئارادایە بۆ دۆزینەوەی بژاردەی نوێ و باشتر کردنی بارودۆخەکە.

لە سەرەتای (2025)، لە هەوڵێکی تر سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە بۆ بەغدا بۆ ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەی گرنگ سەبارەت بە بابەتی هەستیاری ناوچەکە و جەخت کرایەوە لەسەر چوارچێوەی دامەزراوەیی هەوبەش بۆ بەردەوامی دان بە ڕێککەوتنەکان نەک چارەسەری کاتی. ئاماژەش  بەوە کراوە کە  هەرچەندە بیروبۆچوونەکان لەسەر ئەنجامە درێژخایەنەکان جیاوازن، بەڵام یارمەتی سەرەکین بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری خراپتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان فیدرال و کورد، بەمەش گەشتە بەردەوامەکانی بارزانی بۆ بەغدا بەشێکە لە ستراتیژێک کە جەخت لەسەر دیالۆگی دەستووری دەکاتەوە.

نێوەندگیریی نێوان تورکیا و پەکەکە

وەک کەسایەتییەکی کاریگەر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕۆلی هەبووە لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ململانێی درێژخایەن لە نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). سەرچاوە دیپلۆماسییەکان  ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە سەرەتای (2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی میوانداریی کۆبوونەوەی نافەرمی لە هەولێر کردووە کە بەرپرسانی تورکیا و کەسایەتییە کوردییەکان بەشدار بوونە. ئەم کۆبوونەوە وەک هەوڵێکی گرنگ هەژمار کرا بۆ هاندانی بەشداری سیاسی و پەرەسەندنێکی سەربازی گرنگ وە لە ئەنجامدا لایەنی سەربازی پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند. سەرچاوە کوردییەکانی تورکیا ئەم هەنگاوەیان بە "گەرەنتی ئەخلاقی و سیاسی" ناوبرد و دەسکەوتەکەیان بە ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی زانی. کاربەدەستانی پێشووی سەر بە پەکەکەش ئاماژەیان بەوەدا کە هەمیشە نێوەندگیری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی رۆڵی باڵای هەبووە و ئاسانکاری کردووە بۆ ئاشتی و بەرەوپێشچوونەکان، هاوکات چاودێران هەوڵەکانی بارزانی وەک بەشێک لە فراوانتر کردن و پەرەپێدان دەبین لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەوەی ڕۆڵی کارای سەرۆکی هەرێم دڵنیایی و متمانەی زیاتری داوە بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەکە.

بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە کاتی جەنگی ئێران و ئیسرائیلدا 

لە گەرمەی تۆمەتبارکردنەکانی ئێران بەوەی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستانەوە چالاکییەکانی گەشە پێ دەدات، دەسەڵاتدارانی خۆجێی ڕێوشوێنی ئەمنی لە دەوروبەری بنکەی ئاسمانی هەریر و ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات توندتر کردووەو لەسەر ئەو پرسەش سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی هەبووە لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە لە بەهاری (2025) زیاتر بوو. دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بە ناوبانگی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە ئەرێنی و دیار وەسف کردووە کە یارمەتیدەر بووە بۆ ڕێگرتن لە ڕووبەڕووبوونەوەکان. هەرچەندە ئەمە لەگەڵ پەیامە ستراتیژییەکانی ئێران یەکدەگرێتەوە، بەڵام  لە هەمان کاتدا دانپێدانانە بە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر کردنی بارودۆخەکەیە.

ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سووریا 

 بارزانی بە دیپلۆماسی سەرکەوتوو سەبارەت بە کێشەی کوردەکانی ڕۆژئاوا لە سووریا لە ڕاپۆرتەکاندا باسی لێوە کراوە. بەم دواییانەش هەریەکە لە ڕۆژنامەی ئەلمۆنیتۆر و میدڵ ئیست ئای بڵاویانکردەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی هەبووە لە ناوبژیوانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەنقەرە و واشنتۆن. بە گشتی پەیوەندییە درێژخایەنەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنقەرە و لایەنەکانی کوردیی سووریا سەلماندنی ڕاستییەکانن سەبارەت بە ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی.

شێوازی سیاسەت

 دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات کە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەردەوام جەخت لە خۆشگوزەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، ئەو خۆشگوزەرانییە بەهۆی دوورکەوتنەوە لە ناکۆکییە هەرێمییەکان بەدی دێت و ئەگەر ئەو هەوڵە بەردەوامانە نەبووایە ناکۆکی و ناسەقامگیتی مایەی مەترسیی جدی دەبوون بۆ دانیشتوانەکەی. بە گوتەی دلشاد شەهاب، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بێلایەنی وەک هەڵبژاردنێکی ستراتیجی بەکارهێناوە نەک تەنها هەڵوێست و کردارەکانی جیاوازە لە سەرکردەکانی ناوچەکە، بەڵکو بە بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆی لە ڕووبەڕووبونەوە ئاشکراکان بە دوور دەگرێت.

عەلی حوسێن فەیلی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دەسەڵاتی بارزانی لە لێدوانە گشتییەکانەوە سەرچاوە ناگرێت بەڵکو لە بۆچوونە ستراتیجی و زیرەکەکانییەوە سەرچاوە دەگرێت. وە شێوازە سیاسییە بەردەوامەکەی کە زۆرجار بە پراگماتیک و پێوانەکراو ناوی دەبەن وایکردووە هەمیشە توانای بەردەوامی هەبێت و بتوانێت گفتوگۆ بکات لەگەڵ لایەنی جۆراوجۆرەکان لە ژینگەی سیاسیی عێراقدا. 

ناوبژیوانی ستراتیجی یان كارەكتەری ناوچەیی؟ 

ئەوانەی لە نزیکەوە لە چەندین ئەرکی دیپلۆماسی جیاواز کار و ئەرک و هەوڵدانیان لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بووە باس لەوە دەکەن، بارزانی خۆی لە هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە سیاسییە ئاڵۆزەکان دوور دەخاتەوە و خۆی وەک ئاسانکار و ناوبژیوان دادەنێت. پەیوەندییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەکتەرە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان ڕۆڵی هەبووە لە گۆڕینی هەرێمی کوردستان لە هەرێمێکی دوای شەڕەوە بۆ ناوەندێکی بازرگانی، دیپلۆماسی و گەشتیاری. توانای خۆی بۆ مانەوە لەگەڵ چەندین لایەنی متمانە پێکراو پاراستووە و چالاکانە بەشداری چاکسازی کردووە لە ژێرخانی ئابووری و بەشداری نێودەوڵەتی وەک بەشێک لە دیدگای سەقامگیریی بیندراوە و هەڵسەنگێندراوە.

لە کۆتاییدا گرنگە دووپاتی ئەوە بکرێتەوە کە بەشداریکردنی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كارەكتەر جیهانی و ناوچەییەکان یارمەتیدەر بووە لە گۆڕینی ئاراستەی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکان و دیپلۆماسییەتدا.

سەرچاوە: ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین