هەدەپە هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری رادەگەیێنێت
ئامادەكردن: دنیا ئەحمەد
دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دوای لە دادگای دەستووری توركیا كرد دۆسیەی داخستنی تا دوای هەڵبژاردنەكان دوابخرێت، دادگا ئەو دایەی رەتكردەوە و بڕیاری دا تا (15)ڕۆژى تر ئەو پارتە ده‌توانێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له به‌رانبه‌ر ئه‌و برياره بكات.
هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ده‌په داواى له دادگاى ده‌ستوورى كرد سه‌رجه‌م چالاكييه دادوه‌رييه‌كان لێپێچينه‌وه له‌م دۆسییە دوابخرێت بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى و په‌رله‌مانى تورکیا، هه‌روه‌ها داواشى كردووە دەرفەتێکى تر پێ بدرێ، کە دوو مانگ كه‌متر نه‌بێت بۆ به‌رگريكردن له مافه‌كانى و پێشكشەكردنی به‌ڵگەكان.
دواى ڕاپۆرتى دادگاى دەستووریى تورکیا سه‌باره‌ت به داواكارييه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ى گشتى داواكارييه‌كانى ئه‌م پارته‌يان تاوتوێكرد، دادگاى باڵا به كۆى ده‌نگ دواخستنی ئەم دۆسییەی بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تكرده‌وه. هه‌روه‌ها داواكارى پارتى هه‌ده‌په بۆ ماوه‌ى دوومانگى ديكه بۆ ئاماده‌كردنى به‌رگرى له برياره‌كه سه‌باره‌ت به بلۆككردنى هه‌ژماره بانکى ڕه‌تكرايه‌وه و برياردرا بۆ ماوه‌ى (15) رۆژى ديكه بۆ بەرگریكردن دەرفەت به‌م پارتە بدرێت.
هه‌روه‌ها به‌پێى بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى گشتى دادگاى ده‌ستوورى له (14)ى ئاداردا هه‌ده‌په به‌رگريى زاره‌كى خۆى ده‌كات.
لەدوای ئه‌وەى دادگاى ده‌ستوورى توركيا هه‌ژمارى بانكى ئه‌م پارتەی بلۆك كرد، هەدەپە ده‌ستى به كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى (2023) كرد.
ئيبرۆ گوناى، گوته‌بێژى هه‌ده‌په رايگه‌ياند، له دژى بلۆككردنى هه‌ژمارى بانكى هاوكارى گه‌نجينه‌ى پارته‌كه‌مان، هه‌ڵمه‌تێكى به‌خشينمان به‌ناوى "گه‌نجينه‌كه‌مان گه‌له‌كه‌مانه" ده‌ستپێكردوە.
سه‌باره‌ت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داواكاريه‌كه‌يان له‌لايه‌ن دادگاى ده‌ستووریى توركيا گوتى، "ئامانجى دادگا رێگريكردنه له هه‌ده‌په بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانێت كاره‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات، بۆيه‌ش بريارياندا هاوكارى هه‌ژمارى بانگى ئێمه بلۆك بكەن، ئێمەش لە بەرانبەردا بريارماندا بە هاوكارى و پشتيوانى و هاوده‌نگى گه‌ڵه‌كه‌مان هه‌ڵمه‌تى "گه‌نجينه‌كه‌مان گه‌له‌كه‌مانه" ده‌ستپێكرد، به هاوكارى و هێزو پشتگيرى گه‌له‌كه‌مان له مێژووى پارته‌كه‌مان ده‌ست به باش‌ترين بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ين."
گوناى سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌يان گوتی، ئێمه به هاوكارى هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په ئەو هەڵمەتەكە له هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان راده‌گه‌يه‌نين، ئامانجى ئێمه ئه‌وه‌يه به‌لايه‌نى كه‌م بگه‌ينه شەش مليۆن ده‌نگده‌ر، كه بۆ ماوەی سێ بۆ چوار مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په رايگه‌ياند، "زۆر جوان ده‌بێت ئه‌گه‌ر بتوانن وه‌ڵامێك بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌ستيان به‌سه‌ر پشكى هه‌ژمارى بانکى وڵات‌دا گرتووه، ئه‌مه‌ش كه له باجى ده‌نگده‌رانى هه‌ده‌په پێكهاتووه."
هه‌روه‌ها ده‌ميرتاش داواى پشتيوانى كرد له رێگه‌ى هەڵمەتى په‌يوه‌ست به ه هاوكارى بۆهه‌ده‌په كه هاوكارى هه‌ژمارى بانكى هه‌ده‌په بلۆككراوه، له پۆسته‌كه‌يدا هاشتاگى "# گه‌نجينه‌كه‌مان گه‌له‌كه‌مانه"ى به‌كارهێنا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment