دواى لێدوانه‌كه‌ى سه‌در كۆمه‌ڵیك كاندید كشانه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى بانگه‌وازه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در بۆ كشانه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، كۆمه‌ڵێك كاندیدى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كشانه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاند و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌كانى كاندیده‌كان بۆ ده‌یان به‌رزببێته‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى ته‌مووز، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كشانه‌وه‌ى ره‌وته‌كه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق راگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك كاندید  له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كشانه‌وه‌.

یه‌كه‌م كه‌س كه‌ كشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند، حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بوو، دواى ئه‌وه‌ فه‌یسه‌ڵ عومه‌یرى و عه‌لى حوسێن ساعیدى دوو كاندیدى ترى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌، كشانه‌وه‌ى خۆیان له‌ هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كاتژمێره‌كانى داهاتوودا ژماره‌ى كاندیده‌ كشاوه‌كانى ره‌وتى سه‌در بۆ ده‌یان كاندید به‌رز بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون كشانه‌وه‌ى ره‌وته‌كه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ راگه‌یاند و دووپاتى كرده‌وه‌ پاڵپشتى هیچ كه‌سێك ناكات كه‌ له‌ حكومه‌تى ئێستا و داهاتووى عێراق. سه‌در باسى له‌وه‌ كرد پیلانێك بۆ ملكه‌چكردنى عێراق هه‌یه‌ و هۆشدارییشى دا له‌وه‌ى مه‌ترسى هه‌یه‌ عێراق هه‌مان چاره‌نووسى سووریا و ئه‌فغانستانى هه‌بێت.

بڕیاره‌ له‌ 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ بچێت و تا ئێستا حكومه‌ت دووپات له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ واده‌ى خۆى ده‌كاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین