دوو سەربازی توركیا لە خواكوڕك كوژران کوردستانی

نوچه‌نێت

وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە، دوێنێ سێشەممە لە شەڕوپێكدانی هێزەكانی سوپای توركیا لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە لە ناوچەی خواكوڕك دوو سەربازی تورك كورژراون و سێ سەربازی تریان برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٨)ی تەمووزی (٢٠٢١) ئاژانسی ئەنادۆڵی بڵاویكردەوە، وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاندووە، دوێنێ سێشەممە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا لە ناوچەی خواكوڕكی هەرێمی كوردستان شەڕوپێكدانان لەنێوان هێزەكانی سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە روویدا، دوو سەبازی توركیا كوژراون و سێ سەربازی تریش برینداربوون.

لەبەشێكی تری بەیاننامەكە ئاماژە بەوەكراوە، ئەو شەڕوپێكدانانە لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا بووە لەژێری ناوی چڕنوك و هەورەتریشقە كە لە مانگی نیسانی رابردوو دەستیان پێكردووە.

پێشتر وەزیری ناوخۆی توركیا بڵاویكردەوە، "وڵاتەكەی بنكەیەكی سەربازی لە مەتین دادەمەزرێنێت". كە ناوچەیەكی گرنگی هێزەكانی پارتی كرێكارانە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین