بەهێزترین سوپاى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە (2021)دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بە پێى نوێترین ڕاپۆرتى ماڵپەڕى (گڵۆباڵ فایر پاوەر) جیهانى، تایبەت بە کاروبارى سەربازی، سوپاى تورکیا سەرى لیستى بەهێزترین (5) سوپاى ناوچەکە بۆ ساڵى (2021) گرتووە، بەمەیش پلەى یەکەمى بەهێزترین سوپاى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە سوپاى میسڕ وەرگرتنەوە، کە ساڵى ڕابردوو میسڕ هه‌یبوو.

سوپاى تورکیا، بەپێى نوێترین پۆڵینى ئەو ماڵپەڕە، ئەمساڵ توانیویەتى لەڕووى سەربازییەوە پێش سوپاکانى میسر، ئێران و سعوودیە بکەوێ، سوپاى میسریش دواى ئەوەى ساڵى ڕابردوو ناوى لە ڕیزبەندیی یەکەمەوە هاتبوو ، گەڕایەوە بۆ پلەى دووەم.

تورکیا پلەى یەکەم لە میسڕ وەردەگرێتەوە پێش ئێران و سعوددیەش دەکەوێت



شێواز و چۆنیەتى بەکارهێنانى پێوەرەکانى دیاریکردنى بەهێزترین وڵات لە ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەڕووى سەربازییەوە، لەلایەن ماڵپەڕى (گڵۆباڵ فایر پاوەر) بۆ هەر دەوڵەتێک، (50) پێوەرى تایبەتى داناوە، لەڕووى هێزیى سەربازى، لۆجیستى، ئابوورى و جوگرافى.

بەپێى ڕاپۆرتەکەى ئەم ماڵپەڕى، لە ئەنجامى لێکۆڵینەوەکەیاندا، هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن سوپاى تورکیا، بەهێزترین سوپاى ناوچەکەیە، لە دواى ئەویش سوپاکانى ئێران لە پلەى سێیەم، سعوودیە لە پلەى چوارەم، ئیسرائیل لە پلەى پێنجەم دێت.    

ژمارەى سەربازانى سوپاى تورکیا (735) هەزار سەرباز دەبێ، لەو ژمارەیەشدا (355) هەزاریان لە ئەرکدان، جگەلەوەى تورکیا بە شێوەیەکى بەرچاو لەڕووى سەربازییەوە پێشکەوتووە، بەتایبەتى لەڕووى مووشەک و تانکى سەربازى و چەکەوە.

تورکیا ئەمساڵ لە لیستى ئەو وڵاتانەى زۆرترین تانکى هەیە، بەمیش توانى لەسەر ئاستى جیهان، لە پلەى یازدەهەم مین بێتە پلەى نۆیەم، چونکە سوپاى تورکیا لە ئێستا خاوەنى (3045) هەزار تانكه‌.

هەر بەپێى ڕاپۆرتى ماڵپەڕە سەربازییەکە، ژمارەى سەربازانى سوپاى میسر (930) هەزارە و (450) هەزار سەربازى راسته‌قینه‌ن و لە ئەرک دان، بەڵام لەڕووى هەبوونى چەک و تانکى سەربازی، ئەگەرچى ساڵى ڕابردوو لە پلەى چوارەم بوو لەسەر ئاستى جیهان، لەڕووى هەبوونى تانک، کە ژمارەیان (3735) هەزارە، بەڵام ئەمساڵ چۆتەدواوە و سوپاى میسر ناوى لە پلەى شەشەم هاتووە.

سەبارەت بە سوپاى سعوودیە، ئەم وڵاتە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، پلەى حەڤدەمى  گرتووە، لە ئاستى هەرێمیشدا لە پلەى چوارەمە. لە ئێستادا ئەوەى بەهێزى ئاستى سوپاکان دیارى دەکات، تەنیا ژمارەى سەربازەکان نییە، بەڵکو زیاتر پێشکەوتنى تەکنەلۆژیا و رووداوەکان ڕۆڵى گەورە دەبینن لە بەهێزکردنى سوپاکانى جیهان

سه‌رچاوه‌ : CNN

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین