سەركردەیەكى حەشدى شەعبى كوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكى ئەمنى رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئەبوسادق خەشخەشى فەرماندەى لیوا لە میلیشياكانى حەشدى شەعبى لە هێرشێكدا لە پارێزگاى بابلى باشوورى عێراق كوژراوه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە دووى ئابى (٢٠٢١) سەرچاوەیەكى ئەمنى به‌ ماڵپەڕى (شەفەق نیوز)  رایگەیاندووە، "سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ئەبو سادق خەشخەشى فەرماندەى لیواى نۆى حەشدى شەعبى لەكاتى گەڕانەوەى بۆ ماڵەوە بە دەستڕێژى فیشه‌ك لەلایەن چەند چەكدارێكى نەناسراو لە پارێزگاى بابل كوژرا".
له‌بەشێكى ترى قسەكانى ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوە كردووە، جگە لە كوژرانى ئەو فەرماندەیە، یەكێك لە پاسەوانەكانى كوژراوە، هەروەها شوفێرەكەشى بەهۆى لەدەستدانى كۆنتڕۆڵى ئۆتومبێلەكەى وەرگەڕاوە بریندار بووە. 
سەبارەت بە ئەنجامدەرانى ئەو هێرشە تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتى ئەو هێرشەى نەگرتۆتە ئەستۆى خۆى. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، دووبه‌ره‌كییه‌كى تووند له‌نێوان سه‌ركرده‌كانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه‌ و ئێران ناتوانێ كۆنتڕۆڵى بكات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین