نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ سەردانى تاران دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکایەتیى شاندێکى باڵاى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ ئێران، کە وا بڕیارە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسى سەرۆک کۆمارى تازەى ئێران کۆببنەوە.

ئەمڕۆ پێجشەممە (5)ى ئابى (2021)، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم،  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان "بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێران به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی-دا، به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران."

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم روونیشکردۆتەوە، "شاندی یاوه‌رى ز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت."

جێگەى ئاماژەیە ئەمڕۆ ئیبراهیم ڕەئیسى وەک سەرۆک کۆمارى تازەى ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى سەرۆکى چەندین وڵات سوێندى یاسایی دەخوات. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین