بانكی نێودەوڵەتی: پشكی تاكەكەس لە داهاتی نەتەوەیی عێراق دابەزیوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

لە راپۆرتێكدا بانكی نێودەوڵەتی پشكی تاكەكەس لە داهاتی نەتەوەیی عێراق ئاشكرا دەكات و دەڵێ‌ لە كاتێكدا لە ساڵی 2019 نزیكەی پێنج هەزار و 490 دۆلار بوو لە ساڵێكدا، ئەوا لە ساڵی 2020 بۆ چوار هەزار و 660 دۆلار دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی ئاب، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە هەواڵێكدا باس لەوە دەكات بانكی نێودەوڵەتی ئامارێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا سەبارەت بە عێراق پشكی تاكەكەسی لە داهاتی نەتەوەیی دیاری كردووە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە پشكی تاكەكەس لە داهاتی نەتەوەیی عێراق لە ساڵی 2020 چوار هەزار و 660 دۆلارە، كەچی لە ساڵی 2019 پێنج هەزار و 490 دۆلار بووە.

هەر لە راپۆرتەكە هاتووە، "بەرزترین پشكی تاكەكەس لە 40 ساڵی رابردوودا لە ساڵی 1990 بووە، كە بڕەكەی حەوت هەزار و 70 دۆلار بوو، ئەمە بەر لەوەی دوای ساڵی 1991 بۆ تەنیا حەفتا دۆلار دابەزی و دواتر لە دوای 2003 بەرزبووەوە".

بەرزترین بڕیش لە پشكی تاكەكەس لە 20 ساڵی رابردوودا لە ساڵی 2013 بوو كاتێك گەیشتە حەوت هەزار و 50 دۆلار دواتر لە 2014 رووی لە دابەزین كرد بۆ شەش هەزار و 750 دۆلار". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین