نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکى پەرلەمانى ئێران کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دووەم ڕۆژى سەردانییەکەى لەگەڵ هەر یەکە لە سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى ئيران كۆبووەوە، پرسى سەقامگیرى سنوورەکان و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى، بەشێک بووە لە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکانیان.

ئەمڕۆ سەر لەبەیانى ڕۆژى هەینى (6) ئابى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه‌، تێیدا د. ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەیتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "په‌يوه‌ندييه‌‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران"، تاوتوێکران.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، هەردوولا تیشکیان خستەسەر " په‌يوه‌ندييه‌ مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه‌ به‌تايبه‌تى بره‌ودان به‌ بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى."

هەر ئەمڕۆ لە درێژەى سەردانییەکەى بۆ ئێران، نێچرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د باقر قاليباف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى ئيران كۆبووه‌وه‌، "بره‌ودان به‌ بوار‌ه‌كانى په‌يوه‌نديى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و ئارامى"، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا"،‌ ئاڵوگۆڕکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین