چه‌ند لایه‌نێكى شیعه‌ چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ره‌تكردنه‌وه‌ى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنى عێراق به‌ راشكاوى له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكى شیعه‌وه‌ ده‌رده‌خرێت و چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن تێبینى ئه‌وه‌ كراوه‌ زۆربه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌يان هه‌یه‌ نزیكن له‌ ئێران.

دواى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت حكومه‌تى كازمى نامه‌ى بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ناردووه‌ و بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى عێراق داواى هاوكارى لێكردووه‌، چه‌ند لایه‌نێكى شیعه‌ دژایه‌تى ئه‌و داوایه‌ ده‌كه‌ن و رازی نیین چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن بێت.

له‌وانه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و رێكخراوى به‌در، قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى ئه‌هلى حه‌ق، به‌ راشكاوى له‌ دوو رۆژى رابردوودا ده‌ڵێن قبووڵى ناكه‌ین نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.

له‌ كاتێكدا عێراق داواى كردووه‌ جنین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رۆڵى گرنگى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌بێت، ئه‌وا قه‌یس خه‌زعه‌لى دژایه‌تى بیرۆكه‌كه‌ ده‌كات و پلاسخارت به‌ لایه‌نگیرى تۆمه‌تبار ده‌كات.

تا ئێستا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ حكومه‌تى عێراق بێده‌نگه‌ و ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت عه‌بدولحوسێن هینداوى راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ لێدوانێكدا گوتوویه‌تى، "بابه‌تى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌موو دنیا هه‌یه‌ و ماناى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردن نییه‌، به‌ڵكو ته‌نیا بۆئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بێ ساخته‌كاریى بێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین