عامرى: لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى مالى شیعه له به‌رژوه‌ندى كه‌س نییه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌شتى كانوونى دووه‌م ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ناوه‌ڕۆكى راگه‌یێندراوێكى هاوپه‌یمانى فه‌تحى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردوويى نێوان هادى عامرى و شاندى هاوبه‌شى كوردى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یێندراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هادى عامرى سوپاسى شاندى كوردى كردووه، له‌وه‌ى كورد هه‌وڵى نه‌داوه دووبه‌ره‌كى بخاته ناو شیعه‌وه و له دژى لایه‌نێك پشتگیرى له لایه‌نێكى تر بكات.
هادى عامرى گوتوویه‌تى، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى باوه‌ڕى به‌وه هه‌یه لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى شیعه له به‌رژوه‌ندى كه‌س نییه"
هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كه له 10ى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نه شیعه‌كان كردووه‌ته دوو به‌ره، حزبه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه داواى پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى ده‌كه‌ن، كه‌چى ره‌وتى سه‌در كه براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه داواى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه ده‌كات، به‌ڵام كورد به راشكاوى پشتگیریى هیچ لایه‌نێكى نه‌كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment