ڕێککەوتنی ئەنگۆلا و گانا، بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک پلەس بەرزدەکەنەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەنگۆلا بۆ زیادکردنی بری بەرهەمهێنانی نەوت و گازی بە هاوبەشی لە گەڵ وڵاتی گانا، کار بۆ بەستنی کۆربەندی نەوت گاز لە کۆتاییەکانی 2021ــدا دەکات، پێشبینی دەکرێت ئەو هەنگاوەی وڵاتە ئەفریقیەکان ببێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئۆپێک پلەسدا.

ئەنگۆلا بە یەکێک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی بەرهەمهێنانی نەوت وگازی ئەفریقا و جیهان دادەنرێت و کاریگەریکی بەرچاوی هەیە لەسەر بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس لە کاتی زیادکردن یان کەمکردنی بڕی بەرهەمهێنان و سەقامگیرکردنی نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

لە پێناو زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی نەوت و گاز، دوای 2014 حکوومەتی ئەنگۆلا کار بۆ راکێشانی وەبەرهێنەری بیانی دەکات، جگە لەوەی وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە کانزای گرانبەها، ئەو ناوچەی کیشوەری ئەفرقیا بۆتە جێگەی سەرنجی وڵاتە زلهێزەکان. لە بارەیەوە سەرۆکی ئەنگۆلا جواو لورينو سەردانی وڵاتی گانای کرد و رێکەوتنێکی هاوبەشیان بۆ زیادکردنی پرۆژە وەبەرهێنانەکانی نەوت گاز واژوو کرد.

ئامانجی دوو وڵاتە ستراتیژیەکەی ئەفریقیا، بەستنی کۆربەندی نەوت وگازە لە سێپتێمبەری 2021، ئەم کۆربەندە دەرگایەکی فراوان لە بەردەم کۆمپانیاییە بیانیەکان بۆ وەبەرهێنان لە نەوت و گازی ناوچەکە دەکاتەوە.  ئەنگۆلا خاوەن 4 ترلیۆن یەدەگی نەوت وگازە و پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا،  ڕۆژانە بری 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین