ئەحمەد داود ئۆغلۆ پێشنیارى پێکهێنانى بەرەیەکى سێقۆڵى دەکات
نوچەنێت
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆکى پارتى ئایندە، رایگەیاند، داننانى ئیسرائیل بە سۆماڵیلاند، دابەشکردنى وڵاتانى ئیسلامى و گەمارۆدانیەتى، نەک گۆڕانکاری بێت لە ناوچەیە دوور، بەڵکوو ئەوە رووداوێکە مایەى تووشبوونە بە دڵەڕاوکێ، ئەو دۆخەش واتا گەمارۆدانى هەریەک لە میسر و سعوودیە، وەک دوو هێزى سەرەکى لە دەریاى سوور و پاشان تورکیا.
ئەو هەنگاوە دابەشکردنى سۆماڵە کە وڵاتێکى (100%) موسڵمانە، ئەگەریش هەیە لە داهاتوو جەنگى ئەهلى هاوشێوەى سوودانى لێ بکەوێتەوە، چونکە سۆماڵیلاند پێگەیەکى زۆر گرنگى هەیە، ئیسرائیل دەتوانێت لە رێگەیەوە یگات بە بەندەرى بەڕبەڕە، کە لە کەنداوى عەدەن لە دەروازەى دەریاى سوور پێگەیەکى گرنگى هەیە.
ئەو دۆخە لە لایەکى دیکە گەمارۆدانى میسر و سعوودیەیە، وەک دوو هێزى سەرەکى لە دەریاى سوور، بە هەمان شێوە گەمارۆدانی تورکیاشە، کە بنکەیەکى ستراتیژى لە سۆماڵ هەیە، گرنگریەکى گەورەى لە سیاسەتى وڵاتەکەمان لە ئەفرقیا و پیشەسازیى بەرگرى هەیە، ئەو گۆڕانکارییە لە سایەى بەردەوامى کۆمەڵکوژیى لە غەزە پەڵەیەکە بەسەر هەموو جیهانى ئیسلامیى.
سەرەڕاى نەبوونى رێکارە پێشوەختەکان بۆ ئەو گۆڕانکارییانە تاوەکوو ئێستا بە پشتگوێخستنێکى بێ پاساو دادەندرێت.
لە (2012-2013) رێکارمان دژ بە هەوڵەکانى هەندێک وڵاتى رۆژئاوا بۆ دابەشکردنى سۆماڵ لە رێگەى داننان بەسەربەخۆیى سۆماڵیلاند گرتەبەر، حەسەن شێخ مەحموود، سەرۆکى سۆماڵ و ئەحمەد محەمەد سیلانیۆ سەرۆکى سۆماڵیلاندمان لە (11-13 نیسان 2013) لە ئەنقەرە کۆکردەوە، هەوڵەکانى ئەو چرکەساتەمان لە رێگەى میکانزمێکى سێقۆڵى بوو، کە دامانمەزراند، پاشان راگەیاندێکى هاوبەشمان بڵاوکردەوە، پووچەڵ کردەوە.
ئێستا کاتى دەستپێکردنى ئەو رێکارانەیە، هانى سەرۆک و حکومەتى تورکیا دەدەم، دەستبەجێ ئەو هەنگاوانە بگرنەبەر:
1ـ پێویستە سەرۆکى سۆماڵ و سۆماڵیلاند بانگهێشتى تورکیا بکەن، لە چوارچێوەى پەیوەندى راستەوخۆ لەگەڵیان گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆخە بکەن.
2ــ دیاریکردنى نوێنەرێکى تایبەت و رەوانەکردنى بۆ ئەو ناوچەیە، شیاوترین کەس بۆ ئەو رۆڵە، قانى تورون، باڵیۆزى پێشوومانە لە سۆماڵ، ئەو زۆربە باشى شارەزاى هەموو لایەنە کاراکانى ئەو ناوچەیە.
3ــ پێویستە بەشێوەى خێرا راوێژ لەگەڵ سەرکردەکانى میسر و سعوودیە بکرێت، شاندێکى هاوبەش کە پێک بێت لە وەزیرانى دەرەوەى هەر سێ وڵات سەردانى هەردوو لایان بکەن.
4 ــ پێویستە ئەو سێ وڵاتە پەیوەندى بە ئیمارات بکەن، کە کۆنتڕۆڵى کارپێکردنى بەندەرى بەڕبەڕەى لەژێر دەسەڵاتە، هۆشداریشى پێ بدەن و سەبارەت بە سیاسەتى وێرانکەرانەى ئیسرائیل راوێژیشى پێ بکەن، کە ئەو سیاسەتەى دەبێتە هۆى سەرهەڵدانى جەنگى ناوخۆ و روواوگەلێک دەبێتە هۆى جەنگى بە وەکالەت لە سۆماڵ لەدواى سوودان.
5ــ لەسەر سەرکردەکانى ئەو سێ وڵاتە پێویستە پێکەوە لە یەک کاتدا کۆببنەوە، بە هەماهەنگى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا و ستارمەر، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا، بۆ رێگرى لەو وڵاتانەى داندەنێنن بە دابەشکردنى سۆماڵ.
6ــ پێویستە دەستبەجێ پەیوەندى بە ئیدارەى فیدراڵى لە ویلایەتى باکوورى رۆژهەڵات بکەن، کە نوێنەرایەتى نیوەى دانیشتوانى سۆماڵیلاند دەکات، کە لایەنگرى خۆى بۆ مەقدیشۆ راگەیاند و ئەو دابەشکردنەى رەت کردەوە.
7ـــ پێش ئەوەى رووداوەکان لە کۆنتڕۆڵ دەرچن، پێویستە لەسەر ئەو سێ وڵاتە پەیوەندى لەگەڵ وڵاتى ئەنگۆلا و سەرۆکى یەکێتى ئەفریقیا و گامبیا و سەرۆکى رێکخراوى هاریکارى ئیسلامیى بکەن و بانگهێشتیان بکەن بۆ دەستپێشەخەریى دیپلۆماسى پێویست بۆ پارێزگاریى لە یەکێتى سۆماڵ، کە ئەندامێکى هەردوو رێکخراوەکەیە.
ئیسرائیل لە هەموو هەنگاویکى کە دەینێت هەوڵ دەدات، سیستەمێکى باڵادەست بنیاد بنێت، لە دەریاى قەزوینەوە درێژبێتەوە بۆ عەدەن، لە رۆژهەڵاتى دەریاى سپى ناوەڕاستیش بۆ کەنداو درێژبێتەوە، ئەو رووداوانە پیلانى داگیرکارى ناسراو بە رێککەوتنى ئیبراهیمیە، کە لە بنەڕەتەوە پیلانى دابەشکردنى جیهانى ئیسلامى و ئەفریقیایە بۆ چەند بەشێکى بچووکتر، سەرجەم وڵاتان و ئەو سەرکردانەى هیچ رێکارێک ناگرنەبەر بۆ رێگرى لەوە ناکەن، لەبەردەم مێژوو بەرپرسیارێتى گەورەیان لە ئەستۆیە
سەرچاوە: لاپەڕەى فەرمى داود ئۆغلۆ لە ئێکس
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment