رووسیا بە فشار خستنەسەر BBC  تۆڵە لە بەریتانیا دەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تەلەڤزیۆنی فەرمیی رووسیا رایگەیاند، بڕیار دراوە سارە رەینسفۆرد رۆژنامەنووسی BBC رووسیا بەجیبهێڵێت، ئەویش وەکو وەڵامێک بۆ سیاسەتەکانی بەریتانیا لە دژی رووسیا.

ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی، “ئەو بابەتە بۆ نوێنەرانی BBC بە دوورودرێژی روونکراوەتەوە” .

زاخارۆڤا وتوشیەتی، کە پێشووتر پەیامنێرانی رووس لە بەریتانیا ڕووبەڕووی چەندین سووکایەتی بوونەتەوە، چەندین جار رووسیا سەرکۆنەی ئەم رەفتارانەی بەریتانیای کردووە و بێسوود بووە.

تەلەفزیۆنی رووسیا وتوویەتی ڤیزای سارە رەینسفۆرد رۆژنامەنووسى BBC، لە 31ی ئەم مانگەدا بەسەردەچێت و رووسیا بۆی تازە ناکاتەوە، بە وتەی پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنە رووسییەكە ئەم بڕیارەش لەجێی خۆیدایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو فشارانەی رۆژنامەنووسانی رووس رووبەڕووی دەبنەوە لە بەریتانیا.

لە نۆی ئەم مانگەوە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووه‌ کە ژمارەیەک هاووڵاتی بەریتانی دەخاتە لیستی رەش بەو پێیەی چالاکییەکانیان دژی رووسیایە، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ بەریتانیا کە هەنگاوی لەو جۆرەی دژ بە ژمارەیەک هاووڵاتیی رووسی ناوە لە ساڵانی 2020 و2021 دا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین