كازمى و وه‌زیره‌كانى له مووسڵ كۆده‌بنه‌وه
نوچه‌نێت
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ى ئاب مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و وه‌زیره‌كانى گه‌یشتنه مووسڵ و به نیازن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاوتوێكردنى بارودۆخى ئابوورى و ئه‌منى شاره‌كه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێك كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى كازمى سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى سه‌ره‌تا سه‌ردانى به‌نداوى مووسڵ كردووه و له‌گه‌ڵ تیمى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌نداوه‌كه كۆبووه‌ته‌وه و دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى به‌نداوى مووسڵ كردووه‌ته‌وه.
له هاوینى 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش شارى مووسڵى داگیركرد، له هاوینى 2017 ئه‌و شاره له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى رزگار كرا.
له ئه‌نجامى داگیركارییه‌كه‌ى داعش زیانێكى زۆر به‌ر ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ژێرخانى مووسڵ كه‌وتووه، كه تا ئێستا حكومه‌تى عێراق نه‌یتوانیوه بارودۆخى شاره‌كه ئاسایى بكاته‌وه.

.jpg)

.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment