هۆشداریى له‌ جێبه‌جێنه‌كردنى رێككه‌وتنى ئه‌منى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌درێت کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌ مه‌ترسى جێبه‌جێنه‌كردنى رێككه‌وتنى ئه‌منى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، له‌و ناوچانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر زیاتر بووه‌.

 

سه‌ربه‌ست له‌زگین لێدوانه‌كه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و گوتوویه‌تى، "جموجۆڵى تیرۆریستان له‌ زیادبوونه‌وه‌ كه‌چى هێشتا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ میكانیزمێكى هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنى دۆسیه‌ى ئه‌منى ناوچه‌ كێشه ‌له‌سه‌ره‌كان".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پێیوایه‌، ئه‌م خاڵه‌‌ كێشه‌یه‌كى زۆرى ئه‌منى بۆ ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌ و بووه‌ته‌ هه‌لێك تا رێكخراوى تیرۆریستى داعش جموجۆڵى زیاتر بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌ربه‌ست له‌زگین دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ داعش وه‌ك ساڵى 2014 مه‌ترسى نه‌ماوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تى عێراق كوشتنى چه‌ندان به‌رپرسى رێكخراوى تیرۆریستى داعشى كوشتووه‌، ئه‌مه‌یشى به‌ پێشڤه‌چوون له‌ شه‌ڕى تیرۆر زانیوه‌، كه‌چى سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ، تیرۆریسته‌ خۆكوژه‌كان به‌ مردنى كه‌سێك كاریگه‌ر نابن و یه‌كسه‌ر شوێنگره‌وه‌ى بۆ داده‌نێن.

پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق دوو رێككه‌وتنى جیاوازیان له‌سه‌ر شنگال و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا كارى بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى دووه‌م نه‌كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین