ترەمپ: لە سووریا هێرشمان كردە سەر داعش عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا لە سووریا تیرۆرستنیان كردۆتە ئامانج، ئەوەش لە وەڵامی كوژرانی سێ سەربازمان بوو لە ماوەی رابردوودا.

ئەمرۆ شەممە (2025/12/20) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەبەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی كارۆلاینای باكووری وڵاتەكەی رایگەیاند، فەرمانم كردووە بە هێرشێكی چڕ بۆ سەر ئەو تیرۆرستانەی كە لە هەفتەی رابردوو سێ لە پاڵەوانە گەورەكانمانیان كردە ئامانج.

ترەمپ لە قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو هێرشە زۆر بە وردیەكی رەها ئامانجی خۆی پێكاوە، روونیشی كردەوە، هێرشەكە چەند كاتژمێرێك پێش ئەو قسانەی من هێرشەكە بۆ سەر پێگەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەنجام دراوە، كە لە لیستی تیرۆری ئەمەریكا و رووسیان.

لە لایەكی دیكەوە ئێوارەی دوێنێ فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا (سەنتكۆم) رایگەیاند، لەو هێرشە زیاتر لە (100) مووشەك تەقێندراوە، ئامانجیش پێگەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بووە لە وەڵامی هێرشەكەی نزیك شاری تەدمور

هەر سەبارەت بەو هێرشە پیت هێگسێس، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنێكیان لە سووریا لە دژی چەكدارانی داعش دەست پێكردووە.

هەفتەی رابردوو رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە نزیك شاری تەدمور هێرشی كردە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكی لە ئەنجامدا سێ سەربازیان كوژرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین