عێراق هەوڵی گەڕاندنەوەی ڕفێندراوانی دەستی داعش دەدات
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (28/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "عێراق هەوڵ دەدات ئەو ژنە ئێزدییانە بدۆزێتەوە کە لەلایەن داعشەوە براونەتە سووریا".
وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت، "بەغدا و هەولێر هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی ئەو هاووڵاتیانەی هێشتا بێسەروشوێنن".
فوئاد حوسێن دووپاتی دەکاتەوە، "هاوکاری نێوان دەسەڵاتدارانی فیدراڵی و کوردی گرنگە لە گۆڕینەوەی هەواڵگری، بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا دەتواندرێت ئاسانکاری بکرێت بۆ گەڕان بەدوای ڕفێندراوانی ژێر دەستی داعش".
هاوکات زێدان خەلەف، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ئەم پرسە یەکێکە لە پرسە لە پێشینەییەکانی حکومەت، ئێمە چارەسەری یەکێک لە بە ئازارترین قەیرانەکانی مرۆڤایەتی لە عێراق دەکەین و بەردەوامین لە هەماهەنگی بەردەواممان لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەیی و دەزگا هەواڵگرییەکان".
جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرەتای مانگی ئابی (2014) داعش هێرشیکردە سەر شنگال، بە هەزاران منداڵ، ئافرەت، پیاو و بەساڵاچووان کەوتنە ژێردەستیان و بردرانە ناوچە و شوێنی جیاواز، تاوەکو ئێستا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوە، ئازادکردن و هێنانەوەی ڕفێندراوان.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment