ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع لە ڕیاز
نوچە نێت: تایبەت
ئا: سنوور یاسین
دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە کۆبووە، چەندین داواکاری لێکرد و حکومەتی سووریاش کۆبوونەوەکەی نێوانیانی بە ئەرێنی و کاریگەر بۆ هەماهەنگییەکانی نێوان ئەمەریکا و سووریا ناوبرد.
ڕۆژی سێشەممە (14/ئایار/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەل ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا کۆبووەوە، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەش بەشداربووە.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کردووە.
کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کەناڵی ئێکس رایگەیاند، ترەمپ چەندین داواکاری لە شەرع هەبووە وەک، واژۆکردنی رێککەوتننامەی ئەبراهام، دەرکردنی تیرۆریستیانی بیانی لە سووریا، نەهێشتنی تیرۆریستە فەلەستینییەکان. ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا هاوکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات بۆ رێگەگرتن لە بەهێزبوونەوەی داعش.
جێگەی ئاماژە پێدانە، لابردنی سزاکانی ئەمەریکا لەسەر سووریا کە ئەم وڵاتەی لە سیستەمی دارایی جیهانی دابڕاندووە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ بەشداری زیاتری ڕێکخراوە مرۆییەکان کە لە سووریا کار دەکەن و وەبەرهێنانی بیانی و بازرگانی ئاسانتر دەکات لە کاتێکدا وڵاتەکە دووبارە لە پرۆسەی بونیاتنانەوەدایە.
بەڵام پێویستە بیرمان بێت ئیسرائیلی هاوپەیمانی ئەمەریکا دژی کەمکردنەوەی سزاکانی سەر سووریایە و لە دوای ڕووخانی ئەسەد ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی چڕکردۆتەوە و بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە، وڵاتەکە بەرگەی بوونی ئیسلامییەکان ناگرێت لە باشووری سووریا.
لە لایەکی ترەوە ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، حکومەتی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆبوونەوەکەی ئەم بەیانییەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع جەختی لەسەر گرنگی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا کردووەتەوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە جەختی لە پێویستی بەدیهێنانی سەقامگیریی ناوچەکە کردووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، سەرۆکی کاتی سووریا سوپاسگوزاری خۆی بۆ پشتیوانی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەربڕیوە، بڕیارە لە داهاتوودا وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و سووریا کۆببنەوە.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند. کۆبوونەوەکەی نێوان ترەمپ و شەرع گفتوگۆی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاری لە نەهێشتنی کاریگەری ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان و گروپە چەکدارەکان کردووەتەوە کە هەڕەشە لە سەقامگیری سووریا دەکەن بۆ نموونە، داعش.
لە سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕیارە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە (2025-5-14) سەرۆکی ئەمەریکا بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێبکەوێت و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆببێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت قەتەر کە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمەریکایە، سەدان ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکا ڕابگەیەنێت. دوای سەردانەکەی بۆ قەتەر، ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممە بەرەو ئەبوزەبی دەڕوات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی ئیمارات.
پرسی ئێران لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سعوودیە
ترەمپ لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو-ئەمەریکا لە سعوودیە ڕایگەیاند، "داوا لە ئێران دەکەم بەرەو ڕێگایەکی نوێ و باشتر هەنگاو بنێت لە کاتێکدا هەوڵ بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەدات و ئەمەریکا خۆی لە جەنگ لەگەڵ ئەم وڵاتەدا بە دوور دەگرێت".
سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی، "وەک چەندین جار دووپاتم کردووەتەوە، من ئامادەم کۆتایی بە ناکۆکیەکانی ڕابردوو بهێنم و هاوبەشی نوێ دروست بکەم لە پێناو جیهانێکی باشتر و سەقامگیرتر، بەڵام ڕێگە نادەم ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment