رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانی باس لە پیلانێكى دژ به حه‌لبووسى ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى ئاب رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى به‌شى عه‌ره‌بى، راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕى تایفه‌گه‌رى له عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه. راپۆرته‌كه‌ى ئێندپێندنت ناونیشانى "خۆپێشاندانه‌كانى سقووڕ دێوزمه‌ى تایفه‌گه‌رى له عێراق ده‌گێڕێته‌وه" بۆ دانراوه.
رۆژى هه‌ینى رابردوو 200 كه‌س له خۆپیشانده‌ران روویان له ئه‌نبار كرد بۆئه‌وه‌ى له‌و شاره‌دا خۆپیشاندان بكه‌ن. ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى تووندى له شاره‌كه دروست كرد و دواجار له بازگه‌ى سقووڕ له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نبار له‌لایه‌ن هێزى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار رێگرییان لێكرا بچنه شاره‌كه‌وه.
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت پێیوایه ئه‌م رووداوه هه‌ستى تایفه‌گه‌رى له عێراق زیندووكردووه‌ته‌وه، چونكه هه‌رچه‌نده رووداوه‌كه چه‌ند رۆژێكى به‌سه‌ر تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌بڕاوه‌ته‌وه. به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و خۆپیشانده‌رانه له ناوچه‌كانى فوڕاتى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقه‌وه هاتبوون، ئه‌وه‌یش ده‌زانرێت كه ئه‌نبار شارێكى سوننه‌نشینه.
جیا له‌مه‌یش ئێندپێندنت باس له‌وه ده‌كات ئه‌و گرووپه كه خۆى به "ئه‌حرار عێراق" ده‌ناسێنێ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوى زه‌رغام ماجد سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، كه كه‌سایه‌تییه‌كى جێى مشتومڕه.
خۆپیشانده‌ران له راپۆرته‌كه قسه‌یان كردووه و راشكاوانه ده‌ڵێن، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه بووه بچنه به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ویستوویانه دژى لێدوان و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئه‌و بوه‌ستنه‌وه.
له‌دواى راپه‌ڕینه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى له ناوچه سوننه‌نشینه‌كانى عێراقیش خۆپیشاندان و مانگرتن ده‌ستیپێكرد و دواجار نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌هێز كۆتایى به خۆپێشاندانه‌كه هێنا و ئه‌مه‌یش ئاژاوه‌یه‌كى له شارى ئه‌نبار دروست كرد و له هاوینى ساڵى 2014 ئه‌و شاره كه‌وته ده‌ست تیرۆریستانى داعشه‌وه. بۆیه خه‌ڵكى شاره‌كه رۆژى هه‌ینى رابردوو به زمانێكى ئاشتیانه داوایان له خۆپیشانده‌ران كرد، له ئه‌نبار خۆپیشاندان نه‌كه‌ن، چونكه شاره‌كه‌یان تازه له شه‌ڕى رزگارى بووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment