ئەنجومەنی پارێزگاى هه‌ولێر تاوتوێی کێشەی ئاوی شاره‌كه‌ى دەکات کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگاى هه‌ولێر کۆببێتەوە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئاو لە شارەکە، تا تاوتوێی کێشەی کەم ئاوی بکات، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەیش بۆ نوچەنێت دەڵێت، "بەهۆی ئەوەی پەرلەمان لە پشووە ئێمە تاوتوێی کێشەی کەم ئاوی له‌ هه‌ولێر دەکەین".

بڕیارە ئەمرٍۆسێشەممە ١٧ ئاب، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەنجام بدرێت، بۆ تاوتوێکردنی کێشەی کەم ئاوی لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی زەردەشت عەبدولخالق سەرسام بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، رێزان سەعدی بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر.
   
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت عیماد رەفعەت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر گوتی، "کێشەی ئاو هەیە، وشکەساڵی هەیە، شاریش هەولێریش یەکەم ساڵە بەم جۆرە بێ ئاو بێت، بیرەکان وشک بوون، هەندێک بیر کارەبای لەسەر کەمبۆتەوە بەو کەمە کارەبایە ناکرێت ئیش بکرێت، بۆیە ئەنجومەنی پارێزگا بەگوێره‌ى ئه‌و یاسایەی کە هه‌مانە یاسای ژمارە سێ ساڵی ٢٠٠٤، بۆیە ئێمە بەدواداچون دەکەین لەسەر ئەو پرسە، دەبێت چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە بۆیە بانگێشتی کەسانی پەیوەندیدارمان کردووە بۆ ئەوەی بزانین چۆن بتوانین بە هەموو لایەک هاوکار بین ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین و ئامانجمان لە کۆبوونەوەکە چارەسەری کەم ئاوی بوو".

لەدرێژەی لێدوانەکەی بۆ نوچەنێت عیماد رەفعەت باسى له‌وه‌ كرد ده‌بووایه‌ په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بكات، به‌ڵام ئێستا په‌رله‌مان له‌ پشووه‌، عیماد ره‌فعه‌ت گوتى، "خۆی پەرلەمان چاودێرە بەڵام ئێستا پەرلەمان لە پشوودایە، ئێمەش وەکو پەرلەمانێکی ئەم شارەین، چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەو کێشە دەکەین".

له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر هیواى ئه‌وه‌ى خواست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ به‌ چاره‌سه‌رییه‌كى باش بگه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین