فرانس پرێس وێنه‌یه‌كى ساخته‌ى  هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

ئاژانسى فرانس پرێس كه‌ به‌شێكى تایبه‌تى بۆ ئاشكراكردنى وێنه‌ و هه‌واڵه‌ ساخته‌كان هه‌یه‌، بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ وێنه‌یه‌ك به‌ ناوى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ساخته‌یه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ولێر نییه‌.

ئاژانسى فرانس پرێس كه‌ به‌شێكی تایبه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌واڵى ساخته‌ "فه‌یك نیوز" هه‌یه‌، له‌ دوایین هه‌وڵیدا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك كردووه‌ كه‌ به‌ فه‌یك له‌ ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و گوایه‌ هێرشه‌كه‌ى شه‌ممه‌ى رابردوو ده‌رده‌خات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ بڵاوى كردووته‌وه‌، ئاژانسى فرانس پرێس راستى وێنه‌كه‌ى نیشان داوه‌ و ده‌ڵێ، ئه‌و وێنه‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندى به‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌رهه‌ولێر نییه‌ به‌ڵكو له‌ 15 ى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2019 سوپاى ئیسرائیل چه‌ند هێرشێكى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى خان یوونسى فه‌ڵه‌ستینى ئه‌نجام داوه‌، ئه‌مه‌یش له‌ وه‌ڵامى دوو مووشه‌ك بووه‌ كه‌ ئاراسته‌ى ئیسرائیل كراوه‌. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كات وێنه‌كه‌ له‌لایه‌ن فرانس پرێسه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 11ى ئه‌یلوول به‌ دوو درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى و مادى نه‌بوو.

وێنه‌ دروسته‌كه‌
 
وێنه‌ و هه‌واڵه‌ ساخته‌كه‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین