وه‌عد قه‌دۆ.. له‌ لیستى سزادراوانى ئه‌مریكایه‌ بووه‌ په‌رله‌مانتار عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌عد قه‌دۆ كه‌ به‌رپرسى لیواى شه‌به‌كى حه‌شدى شه‌عبیه‌، له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن بوو به‌ په‌رله‌مانتارى عێراق. ئه‌و پیاوه‌ له‌ لیستى سزادراوه‌كانى ئه‌مریكایه‌ و لیواكه‌یشى پێشتر به‌ ئه‌نجامدانى هێرشى مووشه‌كى بۆ سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تبار كراوه‌.

ماڵپه‌ڕى “كه‌ركووك ناو” دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" راپۆرتێكى له‌سه‌ر وه‌عد قه‌دۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێشتر ناوى له‌ لیستى سزادراوه‌كانى ئه‌مریكا هه‌یه‌، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێشێلكاریى مافى مرۆڤى كردووه‌، كه‌چى ئێستا له‌سه‌ر كۆتاى شه‌به‌ك بووه‌ته‌ په‌رله‌مانتارى عێراق.

وه‌عد قه‌دۆ براى حه‌نین قه‌دۆیه‌ كه په‌رله‌مانتارى شه‌به‌ك بوو، ئێستا له‌ ژیان نه‌ماوه‌. وه‌عد له‌ كاتى هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر ده‌شتى نه‌ینه‌وا و مووسڵ، له‌ ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى شیعه‌ لیوایه‌كى پێكهێناوه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌زار و 500 چه‌كدارى هه‌یه‌. ئه‌و لیوایه‌ به‌ لیواى شه‌به‌ك یان به‌ لیواى 30ى حه‌شدى شه‌به‌ك ده‌ناسرێت.

به‌ پێشێكاریى مافه‌كانى مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كرێت
 

له‌ مانگى ته‌مووزى 2019 وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبى سزا دا، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى سیاسه‌تى ئێران ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌ و جیا له‌وه‌یش پێشێلكاریى مافى مرۆڤ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. پێشتر سه‌نته‌رى عێراقى بۆ به‌به‌ڵگه‌كردنى تاوانه‌كانى جه‌نگ باسى له‌ تاوانه‌كانى حه‌شدى شه‌به‌ك كردووه‌، ئاشكراى كردووه‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ میلیشیایه‌ تاوانه‌كانى گرتنى نایاسایى و نهێنى، وه‌رگرتنى سه‌رانه‌، رفاندنیان ئه‌نجام داوه‌.

“كه‌ركووك ناو” باس له‌وه‌ ده‌كات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ وه‌عد قه‌دۆ حه‌وت كاندیدى ركابه‌رى ترى له‌سه‌ر كۆتای شه‌به‌ك هه‌بووه‌، به‌ڵام خۆى 20 هه‌زار و 827 ده‌نگى به‌ ده‌ست هێناوه‌ و بۆیه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نى كورسییه‌كى په‌رله‌مانى عێراق.

له‌ 21ى ئه‌یلوولى 2020 به‌ڵگه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت فالح فه‌یاز سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى وه‌عد قه‌دۆى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخستووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك دواتر وه‌عد قه‌دۆ له‌ ڤیدیۆیه‌ك ده‌ركه‌وت و ره‌تى كرده‌وه‌ دوورخرابێته‌وه‌.

حه‌شدى شه‌به‌ك ناڕاسته‌وخۆ
به‌ ئه‌نجامدانى هێرشى مووشه‌كى بۆ سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تبار كراوه‌



چه‌ند رۆژێك دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى وه‌عد قه‌دۆ، له‌  ئێواره‌ى 30ى ئه‌یلوولى 2020 چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كرا، به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایان كرد ئه‌و مووشه‌كانه‌ له‌ گوندێكى نزیك به‌رتله‌ له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا ئاراسته‌ى هه‌ولێر كراون. ئه‌و ناوچه‌یه‌یش له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌به‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

هه‌رچه‌نده‌ وەعد قه‌دۆ وا خۆى ده‌رده‌خات كه‌ نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌ى شه‌به‌ك ده‌كات، به‌ڵام ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات وه‌عد سه‌ربه‌ رێكخراوى به‌دره‌ كه‌ میلیشیایه‌كى كۆنى شیعه‌یه‌ و هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین