په‌رله‌مانتارێك: سه‌ره‌داوێكمان له‌سه‌ر هێرشه‌كان ده‌ست كه‌وتووه‌ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

شاخه‌وان ره‌ئووف سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه‌ ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هێرشانه‌ به‌رده‌وامه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوودا كراونه‌ته‌ سه‌ر هه‌ولێر و ده‌شڵێ، "سه‌ره‌داوێكمان دۆزیوه‌ته‌وه‌".

شاخەوان رەئووف، سەرۆکى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌وه‌ كرد لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى تاوانبارانى ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵێكدا كراونه‌ته‌ سه‌ر هه‌ولێر به‌رده‌وامن و ده‌شڵێ، "حکومەتی هەرێـم و لیژنە تایبەتمەندەكان کە بۆ ئەم بابەتە دروستکراون و بەدواداچوون دەکەن. سەرەداو دۆزراوەتەوە لەبەر ئەوەى لیژنەکان تاکو ئێستاش بەکاری بەدواداچوون بەردەوامن، بە هۆی ئەوەی بابەتێكی ئەمنییە ناکرێت بەڕوونی بڵێن هەموو شتێکمان بەدەستە".

له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا چه‌ندان جار له‌لایه‌نى نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ولێر. چاودێرانى سیاسى و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ گرووپه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ له‌م هێرشه‌دا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین