كازمى سه‌رۆكێك له‌ناو فڕۆكه
نوچه‌نێت
له‌ماوه‌ى ساڵێك و دوو مانگ سه‌ردانى 15 وڵاتى كردووه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى ئاب مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى فه‌رمى و به سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى باڵاى عێراق گه‌یشته كوێت. نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى ئامانجى ئه‌و سه‌ردانه‌ى كازمى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ "له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه دێت كه عێراق بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى دووقۆڵى له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌یدات".
به پێچه‌وانه‌ى سه‌رۆكه‌كانى پێشووترى حكومه‌تى عێراق كازمى له‌ماوه‌ى ساڵێك و سێ مانگ زۆرترین سه‌ردانى كردووه. هه‌رچى نوورى ملبیكى بوو كه له 2016 تا 2014 سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى ده‌كرد. نه‌یده‌توانى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر رابگرێت، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندى زۆر وڵات له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و له‌گه‌ڵ عێراق له خاڵى سفر بوو.
دواى ئه‌و حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو به سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق ئه‌ویش به‌هۆى قه‌یرانى ئابوورى عێراق و شه‌ڕى داعش نه‌یتوانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه عێراق رێك بخاته‌وه. له‌دواى ئه‌ویش عادل عه‌بدولمه‌هدى هات، ئه‌و سه‌رۆكه كه له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 ده‌ست به‌كار بوو، له پێشه‌كى كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه كرد بوو شه‌ش مانگى یه‌كه‌م خۆى بۆ چاككردنى دۆخى ناوخۆ ته‌رخان ده‌كات و هیچ سه‌ردانێكى ده‌ره‌وه ناكات.
له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى دۆخى ناوخۆ به‌ڕووى حكومه‌ت ته‌قیه‌وه و له ساڵیادى دامه‌زراندنى حكومه‌ته‌كه‌ى له 2019 گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له عێراق به‌ڕێوه‌چوو، عادل عه‌بدولمه‌هدى ناچار بوو ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
مسته‌فا كازمى له ئایارى 2020 ده‌ست به‌كار بوو. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو دواى دوو مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كانى ئاشكرا كرد و ئه‌ویش ئێران و ئه‌مریكا و سعوودیه بوو. ماڵپه‌ڕی "عه‌ین"ى عه‌ره‌بى ئه‌و كات له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانانه‌ى نووسیویه‌تى، "ئه‌مه به هه‌نگاوێك ده‌زانرێت بۆ رێكخستتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى هاوسه‌نگى سیاسى ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تى".
جارێك له ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه یه‌كسه‌ر سوارى فڕۆكه بوو بۆ به‌سڕه
دواى ئه‌ویش یه‌كسه‌ر بۆ ئوردن!
دواى ئه‌وه مسته‌فا كازمى به‌رده‌وامى به سه‌ردانه‌كانى داوه و له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و عێراق جووڵه‌یه‌كى دیپلۆماسى زیاترى هه‌یه و له‌ماوه‌ى كه‌متر له ساڵێك و سێ مانگ مسته‌فا كازمى سه‌ردانى ئه‌م وڵاتانه‌ى كردووه: ئێران، سعوودیه، ئه‌مریكا، كوێت، ئیمارات، ئوردن، توركیا، به‌لجیكا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیان به‌ریتانیا.
له‌سه‌ر ئه‌و جموجۆڵانه‌ى مسته‌فا كازمى عه‌لى جورانى سه‌ركرده له ره‌وتى حیكمه پێشتر لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه و ده‌ڵێ، "له هه‌موو سه‌رۆكه‌كانى تر چالاكتر و گه‌نجتر و به كۆششتره له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتى حیكمه ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر به سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌بیش به‌راورد بكرێت، كازمى به جموجۆڵ تر بێت. عه‌لى جورانى وه‌ك نموونه باس له یه‌كه‌م سه‌ردانى مسته‌فا كازمى بۆ ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێ، " له ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه یه‌كسه‌ر بۆ به‌سڕه رۆیشت كه كێشه‌ى ئه‌منى له‌وێ هه‌بوو، دواتر گه‌ڕایه‌وه یه‌كسه‌ر بۆ ئوردن رۆیشت".
به‌هۆى مانه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى له ناو فڕۆكه زۆر جار ده‌نگۆى جیاوازیش دروست ده‌بێت، له‌وانه رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى به ناوى ئیستقلال توانجى له كازمى داوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى وێنه‌ى له‌گه‌ڵ تیمى فڕۆكه‌وانى گرتووه و پێشێلى یاساى فڕۆكه‌وانى كردووه.
سه‌نته‌رى فوڕات شیكارییه‌كى بۆ سه‌ردان و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كازمى كردووه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌ره‌تاى هه‌وڵه‌كان له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌ستپێكرد، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى عه‌بادى ده‌یویست په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌كاربهێنێ ئه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ناوخۆى عێراق نه‌بوو. به‌ڵام مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا ده‌یه‌وێ رێككه‌وتنه ئابوورى و ستراتیژییه‌كان به‌هێز بكات، به‌ڵام وه‌ك شیكارییه‌كه ده‌ڵێ ئه‌مه‌یش جارێ ده‌رناكه‌وێت و به تایبه‌تى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كازمى پێویستى به‌وه ده‌بێت یاسا له‌ناوخۆ جێبه‌جێ بكات و چه‌كى میلیشیاكان دابماڵێ به‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى ده‌ره‌وه له‌ناوخۆ به‌دى ده‌كرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment