شوان محه‌مه‌د ته‌ها: پۆستى سه‌رۆك كۆمار مافى كورده‌ نه‌وه‌ك حزبێك کوردستانی

نوچه‌نێت

شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسى لقى پارتى له‌ به‌غدا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق مافى پێكهاته‌ى كورده‌ و بۆ هیچ حزبێك قۆرخ نه‌كراوه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى ئاب شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ به‌غدا لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ده‌ڵێ، "هیچ پۆستێك له‌ عێراق بۆ لایه‌نێكى دیاریكراو قۆرخ نه‌كراوه‌، بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆماریش هه‌ر وایه‌، ئه‌م پۆسته‌ بۆ پێكهاته‌ى كورده‌ و سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران بۆ پێكهاته‌ى شیعه‌، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش بۆ پێكهاته‌ى سوننه‌یه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ لایه‌نێك له‌ پێكهاته‌كان ناتوانن پۆسته‌كان بۆ خۆیان قۆرخ بكه‌ن، به‌ تایبه‌تیش له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌ڵێ، "له‌ قۆناغى دواى هه‌ڵبژارندنى داهاتووى په‌رله‌مان ئاراسته‌كه‌ دیارى ده‌كرێت كه‌ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى تر بۆ كێ ده‌بێت".

به‌گوێره‌ى نه‌ریتێكى سیاسى له‌دواى 2005 وه‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌ یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان ده‌درێت و شاره‌زایانى له‌ماوه‌ى رابردوودا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، له‌وانه‌یه‌ گۆڕانكارى له‌ دابه‌شبوونى پۆسته‌كانى سه‌رۆكایه‌تى له‌ عێراق بكرێت، چونكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستاى به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى سیاسییه‌ نه‌وه‌ك به‌ ده‌ستوور و یاسا بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین