حكومه‌تى داهاتووى عێراق 100% ته‌وافووقى ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى به‌یارق خه‌یر دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق 100% ته‌وافووقى ده‌بێت و ده‌شڵێ، "هه‌مان هه‌ڵه‌كانى 2018 دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌".

عوسمان خالیدى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى به‌یارق خه‌یرى عێراقى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ى كانوونى یه‌كه‌م له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق له‌ 100% ته‌وافووقى ده‌بێت.

خالیدى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌ركه‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵى په‌سه‌ند بكرێن، ئه‌وا لایه‌نه‌كان كار بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌ى ته‌وافووقى و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى لایه‌نه‌ سه‌ربه‌خۆكانیش ده‌توێنه‌وه‌ و له‌نێو هاوپه‌یمانه‌كان نامێنن.

ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ عێراقییه‌ پێشیوایه‌ هه‌مان هه‌ڵه‌كانى ساڵى 2018 دووباره‌ ده‌كرێنه‌وه‌، به‌مه‌یش عێراق رووبه‌ڕووى قه‌یرانى گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ كێشه‌كانى عێراق ئاڵۆزن و پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ گۆڕانكارى له‌ میكانزمه‌ سیاسیه‌كانى هه‌یه‌.

ره‌وتى سه‌در كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقه‌ بانگه‌شه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى ده‌كات، له‌به‌رانبه‌ردا ته‌واوى لایه‌نه‌ شیعه‌كان داواى حكومه‌تى ته‌وافووقى ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین