به‌ هۆى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ره‌ى توركمانى له‌ عێراق كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى له‌ پۆسته‌ حزبییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه‌ و ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزیش ده‌ڵێ، "به‌هۆى ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن یه‌ك كورسى هێناوه‌".

دوێنێ شه‌ممه‌ 25ى كانوونى یه‌كه‌م به‌ره‌ى توركمانى له‌ كه‌ركووك بڕیارى داوه‌ كۆمه‌ڵێك به‌رپرس دوور بخاته‌وه‌ و به‌رپرسى نوێ له‌ پۆسته‌كانیان دابنێ.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى به‌ره‌كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌رپرسى لقى كه‌ركووك، لقى دیاله‌، لقى مووسڵ، لقى ته‌له‌عفه‌ر و چه‌ندان به‌رپرسى تر گۆڕاون، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى دروست كردووه‌ بۆیه‌ گوته‌بێژى به‌ره‌ى توركمانى و جێگرى به‌رپرسى لقى كه‌ركووك له‌دژى گۆڕانكارییه‌كان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، به‌ ته‌واوى لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانى توركمان ته‌نیا یه‌ك كورسيیان هێنا، ئه‌ویش بۆ ئه‌رشه‌د ساڵحى به‌رپرسى پێشووى به‌ره‌ى توركمانى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین