دادگاى فیدڕاڵى ده‌نگ له‌سه‌ر به‌شێكى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێشبینى ده‌كات ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵى عێراق ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر دوو له‌ سێى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بدات و به‌شێكى تریش دوا بخات، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ لایه‌ك په‌رله‌مان ده‌ست به‌كار بێت و له‌لایه‌كى تریش ره‌زامه‌ندى لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26 ى كانوونى یه‌كه‌م دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارێك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بدات. رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات چه‌ند سیناریۆیه‌ك هه‌یه‌، له‌وانه‌ دادگاى فیدڕاڵى دوو جارى تر بڕیارى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى دواخستووه‌، بۆیه‌ جارێكى تر ناتوانێ دوا بخات، له‌برى ئه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات دوو له‌ سێى ئه‌نجامه‌كان قبووڵ بكات و ئه‌ویترى دوابخات.

فه‌یسه‌ڵ رێكان شاره‌زا له‌ یاسا له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێشبینى ده‌كات ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵى ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكات، "مه‌گه‌ر بكه‌وێته‌ ژێر فشاره‌وه‌ بۆ دواخستنى" چونكه‌ رووبه‌ڕووى كێشه‌ى یاسایى ده‌بێته‌وه‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى زیاد له‌ پێویست ئه‌نجامه‌كانى دواخستووه‌.

ئه‌و شاره‌زایه‌ پێیوایه‌ دادگاكه‌ دوو له‌ سێى ده‌نگه‌كان په‌سه‌ند بكات و ئه‌ویتریش دوا بخات، بۆئه‌وه‌ى خوولى نوێى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ست به‌كار بێت.

هاوكات به‌رپرسێكى هاوپه‌یمانی فه‌تحیش به‌ ناوى ئه‌حمه‌د عه‌بدولحوسێن له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز پێشبینى ئه‌وه‌ى كردووه‌، دادگاى فیدڕاڵى ئه‌نجامى چه‌ند وێستگه‌یه‌كى ده‌نگدان دوابخات و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌دات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین