هۆشیار زێبارى :  له‌ پاڵپشتى كازمى په‌شیمان نیین کوردستانی

نوچه‌نێت

هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌وه‌ ده‌كات یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ پاڵپشتى دانانى مسته‌فا كازمى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌ و ده‌شڵێ، "له‌ كاندیدكردنى كازمى په‌شیمان نیین".

ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى پوخته‌یه‌كى دیمانه‌یه‌كى هۆشیار زێبارى بڵاوكردووه‌ته‌وه،‌ كه‌ باس له‌ چۆنیه‌تى كاندیدكردنى مسته‌فا كازمى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و ده‌ڵێ "من یه‌كه‌م كه‌س بووم له‌وانه‌ى پاڵپشتیان له‌ كازمى كردووه‌".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى هۆشیار زێبارى باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ كاندیدكردنى مسته‌فا كازمى په‌شیمان نییه‌ وبه‌ڵام گله‌یى له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، به‌ره‌و زۆرینه‌ ده‌ڕۆن و كار به‌ بنه‌ماى هاوسه‌نگى و ته‌وافوق ناكه‌ن.

هه‌ر ئه‌مڕۆ هۆشیار زێبارى سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى كردووه‌ و سه‌ردانى ئوسامه‌ نوجه‌یفى سه‌رۆكى به‌ره‌ى ئینقازى كردووه‌ و به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ره‌كه‌ نوجه‌یفى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ ده‌بێت بودجه‌ دادپه‌وه‌رانه‌ بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین