بەریتانیا کۆمپانیایەک بۆ ئیدارەدانی کێلەگی رومیلە دادەمەزرێنیت
نوچەنێت
کێڵگەی رومێلە بە یەکێک لە کێلگە گرنگ و ستراتیژیەکانی باشووری عێراق و پاریزگای بەسرە دادەنرێت و ڕۆاژنە توانای بەرهەمهێنانی 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە. گرنگترین ئەو کۆمپانیایانەی کاری پەرەپیدان و وەبەرهێنان لەو کێلگەیە دەکەن، کۆمپانیای BPــی بەریتانی و کۆمپانیای PetroChinaــی چینیە، کە یەکەمیان خاوەن ٪47.6 پشکەکانی ئەو کێلگە و کۆمپانیایە چینیەکە خاوەن ڕێژەی ٪46.4 ــی پشکەکان و ٪4 لەلایان کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی خاوەنداریەتی دەکرێت.
بەمەبەست پەرەپێدان و گرنگیدانی زیاتری ئەو کێڵگەیە، دوای کۆبوونەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕیاردراو بە دووبارە داڕشتنەوەی هەیکەلیەتی کارکردن و کارگێری کێڵگەی رومێلە و دامەزراندنی کۆمپانیاییەکی تایبەت بە ناوی شركة طاقة البصرة.
لەو کۆمپانیاییە تازیە عێراق، کۆمپانیای BPــی بەریتانی پشكی شێری لە بەرێوەبردن و بەرهەمهێانی نەوتی ناوچەکە دەبێت.
وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی ئامانجی بەغدا لە دامەزراندنی ئەو کۆمپانیاییە وتی" بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیای وزی بەسرە، لە پێناو بوونی کۆمپانیایەکە بە بنەمای سەرەکی گۆڕینی پیشەسازی وزەی ناوچەکە، جگە لەوەی کۆمپانیاییەکە دەبێتە خاڵێکی گرنگی پەرەپێدانی سێکتەری نەوتی عێراق".
هەروەها وتیشی" یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی ئەو کۆمپانیایە، بەرپرسیاربوونی کۆمپانیای وزەی بەسرەیە لە پارەدارکردنی کێڵگەی نەوتی رومێلە و زیادکردنی بەرهەم و پەرەپێدانی زیاتری".
کۆمپانیای BPــی بەریتانی، لە بارەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکەی بەسرە راگەیاندراوەکی بڵاوکردەوە و وتی" تا ساڵی 2034 لەگەڵ کۆمپانیای PetroChinaــی چینی، بە هاوبەشی کاری وەبەرهێنان لە کێلگەی رومێلە دەکەین"
هەروەها دووپاتی کردەوە ئەو رێککەوتنە هاوبەشە دەبێتە هۆی پارەدارکردنی پرۆژەی ناوچەکە لە دەرەوەی خاکی عێراق"
ئەم بڕیارەی کۆمپانیای BPـی، بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ دووبارە کارکردنی بەهێزی لە کێلگە نەوتییەکانی عێراق، لە ساڵی 2009، دوای 35 ساڵی پر ئاڵۆزی، کۆمپانیای BP یەکەم کۆمپانیای نێودەوڵەتی بوو دووبارە دەستی بە کاری وەبەرهێنان کردەوە. جگە لە کێلگەی رومێلە، کۆمپانیای BP، هاوکاری حکوومەتی عێراق دەکات لە پەرپێدان بە ژێرخانی کێلگەی نەوتی کەرکوک، کە خاوەن 9 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment