كه‌مترین ژماره‌ى كاندیدى ژن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تۆمار كراوه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

ئاژانسى فرانس پرێس له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، ژماره‌ى كاندیدانى ژن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى عێراق به‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى تر كه‌مترینه‌ و زۆربه‌یان رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26 ى ئاب هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئاژانسى فرانس پرێس و رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتیان له‌سه‌ر رێژه‌ى به‌شداربوونى ژنان له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كه‌مترین ناوى كاندیدى ژن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ تۆمار كراوه‌.

له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ سێ هه‌زار و 249 كاندید هه‌یه‌، ته‌نیا 951 كاندیدیان ژنن، جگه‌ له‌مه‌یش ته‌نیا 156 كاندیدى ژن سه‌ربه‌خۆن، ئه‌وانی تر له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه‌ پشتگیریان لێده‌كرێت.

به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو ژماره‌ى كاندیدانى ژن له‌ هه‌ڵبژاردنى عێراق كه‌مى كردووه‌، چونكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى 2018 هه‌زار و 800 كاندیدى ژن هه‌بوو.

ئیناس ناجى یه‌كێكه‌ له‌ كاندیده‌ ژنه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كات كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه‌ كه‌ وا ده‌كات كه‌متر  ژن خۆیان كادید بكه‌ن، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یش بوونى فشارێكى زۆر و نه‌بوونى پاڵپشتییه‌.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت باسى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌ فشارى كۆمه‌ڵگه‌ ژنه‌ كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌لایه‌ن ژنه‌ كاندیده‌ حزبییه‌كانه‌وه‌ ركابه‌رییه‌كى تووند ده‌كرێن.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ بكرێت و ئه‌مه‌ پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ده‌بێت كه‌ له‌ دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس له‌ 2003 وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین