ئێران بە فەرمی ناڕەزایی به‌ ڕووسیا ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە یادداشتێکی ناڕەزاییان داوەتە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بەهۆی بەکارهێنانی وشەی "کەنداوی عەرەب" و دەڵێت بەکارهێنانی ئەم وشەیە لەبری وشەی "کەنداوی فارس" ڕەتدەکەینەوە.


سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "ئێران بەشێوەیەکی فەرمی ناڕەزایی دەربڕیوە لەسەر بەکارهێنانی ناوی ساختە لەبری ناوی کەنداوی فارس لە هەژماری فەرمیی تویتەری وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا (بەشی عەرەبی)".

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمیی ئیرنای ئێرانی، یاداشتی ناڕەزاییەکەی ئێران لە ڕیگەی باڵیۆزخانەی ئێران لە مۆسکۆ گەیەنراوەتە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا.

ئێران به‌ به‌كارهێنانى "كه‌نداوى عه‌ره‌بى"
توڕه‌ ده‌بێت
 

ڕۆژی شەموو هەژماری عەرەبیی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هەواڵێکی بڵاوکردبووەوە لەبارەی دیداری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە میخائیل بۆگدانۆڤ لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە ڕووسیا عەبدوڵڕەحمان حامید حسەینی و لە هەواڵەکەدا هاتبوو کە "هەردوولا باسیان لە پرسە هەرێمایەتییەکان کرد لەناویاندا چارەسەری کێشەی فەلەستین و دۆخی سووریا و ناوچەی کەنداوی عەرەبی" ئێران ناڕەزایی لەسەر بەکارهێنانی وشەی "کەنداوی عەرەب "دەربڕیوە و دەڵێت، "دەبێت بڵین کەنداوی فارس لە ناوهێنانیدا".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین