پاش کەمێکى دیکە ئیمانوێل ماکرۆن دەگاتە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، لە بەغداوە بەڕێکەوت بۆ هەولێر، ئەمەیش دواى تەواوبوونى دیدارەکانى لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و چەندین کەسایەتى سیاسى و مەدەنى و  نوێنەرى پێکهاتەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29)ى ئابى (2021)، وا بڕیار بوو کاتژمێر (12) ئەمشەو بگاتە هەولێر، بەڵام دواکەوت بە هۆى ئەنجامدانى دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین لایەن و کەسایەتى، لەوانە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و نوێنەرى پێکهاتەکان و سەردانیکردنى مەزارگەى ئیمام کازم لە بەغدا.

وا بڕیارە پاش کەمێکى ئیمانوێل ماکرۆن بگاتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، لەلایەن نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرانى سەرۆکى هەرێم و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لێبکرێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین