نێچیرڤان بارزانى: خۆشحاڵم که‌ ‌ئیمشەو پێشوازیم له‌ هاوڕێم و سە‌رۆکی فەرەنسا کرد کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى سەردانیکردنى ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "خۆشحاڵم که‌ ‌ئیمشەو له‌ هه‌ولێر پێشوازیم له‌ هاوڕێم و سە‌رۆکی فەرەنسا ئێمانوێل ماکرۆن کرد."

ئەمڕۆ یەکشەممە (29)ى ئابى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک لە پەیامێکدا لەبارەى هاتنى ئیمانوێل ماکرۆن بۆ هەولێر نووسیوویەتى، "لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کوردستان، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق و بابه‌تی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌شمان دەکەین."

هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى دەشڵێت، "سوپاسی به‌رده‌وامیی پشتگیریی فه‌ره‌نسا بۆ‌ عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م." 

جێگەى ئاماژەپێدانە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ئیمانویڵ ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هەردوو جێگرى سەرۆکى هەرێم و وەزیر و بەرپرسانى باڵاى حکوومەتى هەرێمى پێشوازی لێکرا.‏‎

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین