ئیمانوێل ماکرۆن ئەمڕۆ سەردانى مووسڵ دەکات
نوچەنێت:
لە دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەکانى لوتکەى بەغدا، بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، گەیشتە فڕۆکەخانى نێودەوڵەتیى هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لێکرا، کە وا بڕیارە ئەمڕۆش سەردانى مووسڵ بکات.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە (29-8-2021)، ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە هەر ئەمڕۆش بچێتە پارێزگاى مووسل، کە تێیدا سەردانى چەند شوێنێکى ئەو شارە دەکات و لەگەڵ چەندین کەسایەیتى ئایینى و سیاسی کۆدەبێتەوە.
بەپێى بەرنامەى سەردانییەکەى سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، ماکرۆن سەردانى هەر یەکە لە کەنیسەی ساعە و مزگەوتی نوور و فڕۆکەخانە و زانکۆی مووسڵ دەکات، هەروەها لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و نوێنەری پێکهاتەکان کۆدەبێتەوە.
جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لە دواى داگیرکردنى مووسڵ لەلایەن داعشەوە، مزگەوتى نوور دەقێندرایەوە و کەنیسەى ساعەش وێرانکرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment